فیفا هیوایەك دەبەخشێتەوە

پۆڵەتیك: وەرزش
پاش ئەوەی ئەمساڵ هەموو شتێك سەبارەت بە باشترین یاریزانی جیهان وەستێنرا بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و زۆرێك لە یاریزانە جیهانییەكان بە هۆی ئەو بڕیارانەوە بێ‌ هیوا بوون لە دەستەبەر كردنی ئەو خەڵاتە تاكە كەسییانە.

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان FIFA بڵاوی كردەوە كەوا لە ماوەی داهاتوودا بڕیاری نوێ‌ سەبارەت بە خەڵاتی زەبیست بڵاو دەكەنەوە و پێ‌ دەچێت خەڵاتەكە بە شێوەیەك لە شێوەكان ببەخشنە یاریزانە ناوازەكان كە لە ئەمساڵدا مەزنترین ئاستی خۆیان پێشكەش كردووە.

بە پێی بڵاو كراوەكەی فیفا: وەرزی ئەمساڵ لە سەر ئاستی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆ لیگ و چەند خولێكی گەورەی تۆپی پێ‌ ئەوەی دەرخستووە كە چەند یاریزانێك ئاستی بەرزیان پێشكەش كردووە هەر بۆیە فیفا وای دەبینێت كە ئەو یاریزانە وەك خۆی ناوازە بووە و دەشێت خەڵات بكرێت بۆیە پێویستە لە پای ئەو ئاستە بەرزەیان كە پێشكەشیان كردووە خەڵات دەكرێن و لە ماوەی داهاتوودا لیستێك بە ناوی ئەو یاریزانانەوە پێشكەش دەكرێت كە باشترین بوون لە ئەمساڵدا.

جێی باسە ئەمساڵ چەند یاریزانێك بە باشترین وەرزی ژیانی وەرزشیاندا تێپەڕیون لە سەرو هەموانەوە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی هیرشبەری یانەی بایرن میونخ و هەڵبژاردەی پۆڵەندا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا