یەکەمین تویت بە نرخی ٨٨هەزارو ٨٨٨دۆلار بۆ فرۆشتن دانرا

پۆڵەتیک پرێس

جاک دۆرسی بەڕێوبەری تویتەر، کاتێک لەساڵی ٢٠٠٦دا تویتەری دروست کرد یەکەمین تویتی خۆی وەک واژۆیەکی دیجیتاڵی بێ وێنە، بۆ فرۆشتن دادەنێت

تویتەی دۆرسی لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٦دا لەسەر ئەژماری خۆی بڵاو کردۆتەوە، لە ماوەی چەند خولەکێکدا بڕی ٨٨هەزار و ٨٨٨ دۆلار پێشکەش کراوە بۆ کڕینی تویتەکەی

تویتەکەی تەمەن ١٥ ساڵیەکەی دۆرسی، یەکێکە لە بەناوبانگترین تویتەکان کە دەچێتە ڕیزی یادگارییە دیجیتاڵیەکانەوە بەرزترین نرخیشی کۆتا جار نزیەکەی ٢ ملیۆن دۆلار بوو

بە پێی بڵآو کراوە تەکنەلۆجیەکان، ئەو کەسەی تویتەکە دەکڕێت بڕوانامەی دیجیتاڵی پێ دەبەخشرێت و واژووی تویتەکەی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەسەنی پێوە دیاربێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک