وادەی دەنگدان بە بودجەی گشتی بەنادیاری ماوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نازانن كەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە تاوەكو پەسەند بكرێت.

بەختیار شاوەیس وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “چاوەڕێین پرۆژە یاسای بودجە بهێنرێتە پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا نەهاتووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری نەگەشتنی بودجە بۆ پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تا ئێستا فراكسیۆنە شیعەكان هیچ دەقێكیان نەهێناوە تایبەت بە پشكی كورد، لەلایەكی دیكەشەوە فراكسیۆنە سوننەكانیش لەناو خۆیاندا كێشەیان هەیە لەسەر پشكی خۆیان تایبەت بە بودجەی پارێزگاكان و هەندێك كێشەی تایبەت بە فەرمانبەران.

حكومەتی عێراق لە كۆتاییەكانی ساڵی 2020 رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ناردە پەرلەمانی عێراق، بەڵام دوای ئەنجامدانی دەیان كۆبونەوەی لیژنەی دارایی هێشتا نەتوانراوە پرۆژە یاساكە رەوانەی دەستەی سەرۆكایەتی بكرێت، تاوەكو بخرێتە بەرنامەی كارەوەو پەسەند بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا