Oppo مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات 

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای Oppo مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات ڕکابەری مۆبایلی هواوی دەکات، بڕیارە ١١ مانگی ئاداری ئەمساڵ مۆبایلی Find X3 Pro بخاتە بازاڕەوە.

صورة

 

شاشەی مۆبایلەکە لە جۆری AMOLEDە بە شەپۆلی ١٢٠ هێرتز، توانای پیشاندانی ڤیدیۆی بە دیقەی +QHD هەیە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی هەیە، یەکێک لە هاوێنەکانی تێکڕاکەی بەنزیکی دەکاتە 25x، هەروەها هاوێنەی ماکرۆی بۆ ڤیدیۆی نزیک هەیە.
چارەسەرکەری Snapdragon 888  تیادا بەکارهاتووە، توانای پەیوەندیکردنی  لەگەڵ تۆڕی 5G هەیە، پێکهاتەی مۆبایلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی بگرێت.

بڕیارە Oppo چەند نمونەیەک لە مۆبایلی Find X3 دروست بکات، جۆرێکی ئاسایی، جۆری Lite بە نرخی ڕکابەری، جۆرێکی دیکەش
تایبەتمەندی و کوالیتیەکی بەرزی هەیە دیقەی کامێراکەی ٥٠ مێگاپێکسڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا