خواردنی میوەو سەوزە تەمەنت درێژ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ماوەیەکی زۆرە پسپۆڕانی بواری خۆراک، پێشنیاری پەیڕەو کردنی سیستمی خۆراکی تەندروستیان کردووە، تاوەکو جەستەیەکی ساغت هەیبێت.

توێژینەوەیەک، کە بەم دواییانە لە لایەن زانکۆی هارڤارد و قوتابخانەی تی ئێج چان ی تەندروستی لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماسا چۆویتس ئەنجام دراوە، بەڵکەی دەست کەوتووە کە خواردنی  دوو جار میوەو سێ جارسەزوە لەگەل ڕۆژێکدا ڕێژەی مردن، کەم دەکەنەوەو، یارمەتیت دەدەن تاوەکو تەمەنت درێژتر بێت.

پسپۆڕێکی بواری خۆراک ئاماژەی بەوەدا، میوەو سەوزە خزمەتێکی زۆری تەندروستی دڵ دەکەن، پێویستە لەگەڵ هەرژەمێک دا میوەو سەوزە بخورێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا ژاماتەیەکی زۆر خەڵک پەیڕەوی ئەو ڕێنماییانە ناکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانن بە شێوەیەکی دروست ڕێجیم بکەن یاخود سەختی ڕێجیمەکەیان بۆ ئاسان ببێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا