بە كورتی.. پارەكەی بەغداو دوو قسە

ئەم بابەتە 61 جار بینراوە

كازمی چۆن بڕیاریدا پارە بۆ ھەرێمی كوردستان بنێرێ؟ ھەڵوێست و رۆڵی یەكێتی لەناردنی پارەكەدا چی بوو؟

یەكەم: بیستوچوار كاتژمێر پێش ئەوەی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە مەسروور بارزانییەوە بكات، لەگەڵ لاھوور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆكی یەكێتی قسەی كردووەو بەڵێنی ناردنی پارەكەی داوە.

دووەم: رۆڵی قوباد تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێگری سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، كە ھاوكات سەرۆكی شاندی دانوستاندكاری ھەرێم بوو، رۆڵێكی گەورەبوو بۆ ئەوەی بەغدا پارەكە بۆ ھەرێمی كوردستان بنێرێت.

سێیەم: مستەفا كازمی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ لاھوور شێخ جەنگی بەروونی باسی خاڵە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستانی كردووە، بۆ ئەوەی لیژنەیەك لە حكومەتی فیدراڵ چاودێری بكەن و ھاوسەرۆكی یەكێتیش بەڵێنی پێداون كە ئاساییە لیژنەی بەغدا چاودێرییان لە خاڵە سنوورییەكان ھەبێت.

چوارەم: لاھوور شێخ جەنگی ھاوسەرۆكی یەكێتی چەندینجار بەئاشكراو لەڕێگەی سۆشیالمیدیادا رایگەیاند، پشتیوانی رێككەوتنی ھەولێر و بەغدا دەكەین و گوتیشی، لەھەر ئەگەرێكیشدا رەنگە لە حكومەت بكشێینەوە.

پێنجەم: بێویژدانییە رۆڵ و ماندووبوونی قوباد تاڵەبانی و شاندەكە ی لەگەڵ بەغدا و پشتیوانی و خەمخۆری ھاوسەرۆكانی یەكێتی لەھاتنی ئەم مووچەیەدا بۆ ھەرێمی كوردستان فەرامۆش بكرێت.

بژار حەكیم

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک