رۆژاڤا لەنێوان تراژدیاکان و لەدایک بوونی مانیفێستێکی نوێی مرۆیی

نووسینی: هاشم عەلی وەیسی

ئانا کە کارکتەرێکی زنجیرە درامای “Kampf um den Halbmond” واتا تێکۆشان لە پێناوی نیوەی مانگ یان هەمان مۆزۆپوتامیا، کە بەسەرهاتی کچێکی فەرەنسەویی دەگێڕێتەوە کە دواجار دەچێتە نێو هێزەکانی YPJەوە و دوای چەندین بەسەرهاتی جیاواز لە شاری هەمەدانی پێتەختی مادەکان لە گەڵ هێلان یەکتر دەناسن، کە هەردووکیان لەوێ خەریکی کاری کەونینەناسی و هەڵکۆڵین و توێژینەوە لە سەر ئاسەوارە مێژوییەکانی ئەو شارە دەبن، دواجار هێلان کە خۆی خەڵکی رۆژاڤای کوردستانە و خۆشکەکەی سەر بە هێزەکانی YPJیە، دۆستایەتی و هاوڕێیەتی لە گەڵ ئانا قووڵ دەبێتەوە و … کار و تێکۆشانی ئەوان بێجگە بواری کاری خۆیان، پەل دەهاوێژێ بۆ کۆمەڵێک بواری دیکە، ئەمەش لە دواجارا مەترسی لە سەر ژیانی هەردووکیان دروس دەکات و دواجار هێلان لە لایەنی کۆماری سێدارە دەست بەسەر دەکرێت و لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لە دەست دەدات. ئاناش دەڕوات بۆ رۆژاڤای کوردستان و لەوێ دەچێتە ناو هێزەکانی پاراستنی ژنەوە و ناوی خۆی دەگۆڕێت بۆ شاماران و لە ناو “YPJ” جێ دەگرێت و دژی تروریستانی داعش دەجەنگێت.

ئەم فیلمە شیکاری و لێکدانەوەی زۆر هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی مرۆڤ قسەی لە سەر بکات، بەڵام لێرە تەنیا ئاماژە بە چەند بەشێکی دەکەم و زۆری لە سەر ناڕۆم. دیالۆگێکی فرە گرینگ و قووڵ کە لە بەشێکی ئەم فیلمە لە نێوانی ئانا و هێلان روو دەدات، ئاناش هەر بە هۆی ئەم دیالۆگەوە دواتر ناوی خۆی بۆ شاماران دەگۆڕێت، ئەوەی خوارەوەیە:

Helan: kennst du die Geschichte der “Königin der Schlangen”?

‌هێلان: تۆ لە سەر چیرۆکی شاماران شتێک دەزانی؟

Annha(Schamaran): Nein.

ئانا(شاماران): نە.

Helan: Das ist eine kurdische Legende. Sie ist halb Schlange, halb Frau.

هێلان: ئەفسانەیەکی کوردییە. ئەو نیوەی مارە و نیوەی ژن.

Annha(Schamaran): Klingt widerlich.

ئانا(شاماران): وەکوو شتێکی قیزەون دێتە پێش چاو.

Helan: Nein. Sie war ein sehr schönes Wesen. Für euch Westler klingt das vielleicht furchtbar. wie etwas Schlechtes. Für uns ist sie etwas Gutes. Sie ist die Hüterin der Geheimnisse und der Weisheit. Du erinnerst mich an sie.  Shamaran, die Königin der Schlangen.

‌هێلان: نا، ئەو بوونەوەرێکی زۆر جوان بووە، بۆ ئێوەی رۆژئاوایی رەنگە وەکوو شتێکی مەترسیدار بێتە پێش چاو. بۆ ئێمە شتێکی جوانە. ئەو پارێزەری سڕ و رازەکان و ئاوەزە. تۆ ئەوم وەبیر دێنیتەوە، شاژنی مارەکان.

Annha(Schmaran): Schamaran, Schamaran gefällt mir.

ئانا(شاماران): شاماران، ئەم ناوەم پێخۆشە.

دوایی لە بەشگەلێکی دیکەی زنجیرەدراماکە دا و بە تایبەتی لە و بەشەی کە ئەنتۆنی لە ناو دەستەیەکی هێزەکانی ئەنترناسیوناڵی YPJدا کە لە بەرەکانی شەڕ گەڕاونتەوە، بە دوای شاماران(ئانا) دا دەگەڕێت و بانگی دەکات، جوانی ئەو بەشەی فیلمەکە لەوەدایە ئەنتۆنی سەرەتا کە بە ئانا بانگی دەکات و پاشان هاوکات بە ئانا و شاماران و دوایی هەر دەبێت بە شاماران … شاماران… شاماران….، واتا بەریەککەوتن و تێکئاڵانی دوو شارستانیەت کە سەنتزەکەی بووەتە شامارانی کوردی و رۆژاڤا. پاشان کچێکی ئەفریقی جواوی دەداتەوە و ئەویش پێی ئێژێ، تۆش شامارانی و … ئەویش لە جواو دا ئێژێ: بەڵێ….

ئەنتۆنی بۆی دەردەکەێت کە ئەوە تەنیا ئانای خۆشکی ئەو نییە کە ناوی خۆی گۆڕییوە بۆ شاماران، بەڵکو بەشێکی زۆری ئەو کچانەی لە شوێنە جیاوازەکانی دنیا روویان لە رۆژاڤا کردوە ناوی خۆیان بۆ شاماران گۆڕیوە. ئا لێرە دایە کە رۆژاڤا ئیدی وەکوو سەنتز و دەرهاوێشتەی بەریکەکەوتنی شارستانییەتە جیاوازەکانی جیهان لە کارکتەر و کەسایەتی ژنانی رۆژاڤا و فەلسەفە و مانیفستە هزری و شارستانییەکەی رۆژاڤا خۆی بەرجەستە دەکاتەوە.

ئەوەی کە لە کولتور و شارستانییەتی ئێمەی کورد مار وەکوو بوونەوەرێک رەگ و ریشەیەکی قووڵی لە ناو پاچا و حەکایەت و چیرۆک و رازەکان دا هەیە و ئەم بوونەوەرە بۆ ئایینە کوردییەکانی یارسان و ئیزدی و میترا … دەگەڕێتەوە و خودی شامار و شاماران ئێستا ناوی گەلێک پیاو و ژنی کوردن لە کوردستان دا. هەر وەها لەم دیالۆگەدا لە کەسایەتی دوو کارکتەری لێکۆڵەر و توێژەری بواری کەونینەناسی یەکیان کورد و ئەویدیان ئەوروپی رەخنەیەکی بنچێنەیی لە کەسایەتی و عەقڵی ئەوروپاییەکان و سەرجەم تێگەیشتنی ئەوان بۆ پرسە مرۆییەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤینیش دەگیرێت. هەر وەها لە بەشێکی دیکەی فیلمەکە دا کارکتەرێک بە ناوی نەوید دەر دەکەوێت کە لە نێوان ئەو و ئانا پێوەندی خۆشەویستی ساز دەبێت، نەوید کە لاوێکی ئازادیخوازە و لە دەستی کۆماری ئیسلامی هەڵهاتووە دەیهەوێت لە زانستگا لە بواری فەلسەفە ناونووسی بکات و درێژە بە خوێند بدات. بەڵام دواجار بە هۆی گۆمانی بێمانا و پووچ کە لە لایەنی بەرپرسانی حکوومەتی فەرانسەوە بۆی ساز دەبێت لە لایەنی دایکی ئانا “کە نووسەریشە” و باوک و براکەیەوە، بە مەبەستی ئەوەی کە پێوەندی خۆشەویستی ئانا لە گەڵ نەوید بە هەر نرخێک کۆتایی پێ بێت و گوایە نەکا ئانا کێشەی بۆ ساز بێت، کارئاسانی دەکرێت بۆ ئەوەی نەوید کە مافی پانەبەرێتیشی وەرنەگرتووە و پێشتریش بنەماڵەکەی ئانا ئاگاداری ئەوە بوون و لە لایەنی نەویدەوە بۆیان باس کرابوو کە ئەو پەنابەرێکی سیاسیە و لە دەستی دەسەڵاتدارانی ئێران هەڵهاتووە…. رادەستی کۆماری ئیسلامی بکرێتەوە و لە سێدارەی بدەن. بە باوەڕم بە پێی کۆمەڵێک رەخنە کە دەکرێت لەم زنجیرە دراما بگیردرێت وەکوو بەرەجەستە کەردەنەوەی رۆڵی مووساد لە ناو گێڕانەوەکان دا و …. کۆمەڵێک دانپێدانانی گەورە لە ئاستی ئەو غەدرە گەورانەی بە گشتی بەرانبەر مرۆڤی رۆژهەڵاتی ناڤین و بە تایبەتی کورد کراوە و بردنە ژێر پرسیاری عەقڵی ئەوروپییەکان بۆ پرسە مرۆییەکانی رۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی و کورد بە تایبەتی، ئەم زنجیرە درامایە گەلێک خاڵی ئەرێنی تێدا بە دی دەکرێت.

یەکێکی دیکە لە دیاڵۆگە جوانەکانی ئەم درامایە لە نێوان ئەنتۆنیی برای ئانا و شەرڤانێکی دیکەی بریتانیی ساز دەبێت، با ئاماژە بەوەش بکەم کە ئەنتۆنی خۆی لە پاش ئەوەی بە هاوکاری دایک و باوکی کارئاسانیان کردبوو بۆ ئەوەی نەوید رادەستی دەسەڵاتدارانی شۆڤنیستی ئێران بکرێتەوە و هەر بەو هۆیەشەوە ئانا لە سەرجەم بنەماڵەکەی دەتورێت و حاشایان لێ دەکات، دوایی لە هەواڵێک کە بە بنەماڵەکەی رادەگەینن ئانا لە تەقینەویەکی ترۆریستی گیانی لە دەست داوە و … بەڵام پاش ماوەیەک و رۆژێک کە ئەنتۆنی لە گەڵ هاوژینەکەی بۆ نەخۆشخانە دەڕۆن لە شاشەی تیڤییەکی نەخۆشخانەکەوە لە پڕێک و لە بەشی هەواڵەکانی فەرانسە چاوی بە ئانای خۆشکی لە ناو هێزەکانی یەپەژە دەکەوێت، دوایی بۆی دەردەکەوێت ئانا نەمردوە و لە ناو هێزەکانی یەپەژە دایە. هەر بۆیە ئەویش بە مەبەستی گەڕان بە دوای خۆشکەکەی بەرە و رۆژاوا بەڕێدەکەوێت و دواجار لە ژێر کاریگەری خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی رۆژاڤا ئەویش بەشداری بەرخۆدانی رۆژاڤا دەبێت، کە ئەمە ئەو دیالۆگەیە کە لە نێوانی ئەنتۆنی و شەرڤانێکی بەریتانی روو دەدات:

du warst kein Soldat, so wie Ryan?

ئەنتۆنی: تۆێش وەکوو رایەن، تەنیا سەربازێکی، وانیە؟

Scheiße, nein! Ich würde nie zur Armee gehen.

شەرڤانە بریتانیەکە: قسەی قوڕ، نە! من هیچکات ناچمە ناو ئەرتەشەوە.

Was machst du dann hier?

ئەنتۆنی: ئەی لێرە چێ دەکەیت؟

Wie meint du das? Das hier keine Armee, Mann. Das ist ‘ne Revolution. Wir schreiben hier Geschichte. Erstmals seit dem Spanischen Bürgerkrieg haben anarchistische Kräfte einen eigenen Staat: Rojava!

شەرڤانە بریتانییەکە: مەبەستت چیە؟ ئێرە خۆ ئەرتەش نیە، بەشەر. لێرە شۆڕشێک بەڕێوە دەچێت و بیچم دەگرێت، ئێمە لێرە خەریکین مێژو دەنووسینەوە. بۆ یەکەمین کەڕەت و لە پاش شەڕی ناوخۆی سپانیا ئانارشیستەکان نیشتمانی خۆیان هەیە، واتا: رۆژاڤا.

Bist du Anarchist?

ئەنتۆنی: تۆ ئانارشیستی؟

Nur das Individuum herrscht, keiner sonst. Das ist die Bedeutung dieses Ortes. Sieh dich doch mal um! Erkennst du die Schönheit darin, Antoine? Alles hier läuft ohne zentrale Regierung. Ohne irgendwen, der von oben Befehle erteilt.

شەرڤانە بریتانیەکە: بەس هەر تاکە و خاوەن دەسەڵات و ئیرادەی خۆی بێت، نەک هیچ شتێکی دیکە. ئەمە واتا و مانای ئەم شوێنەیە. چاوێک بە دەور و بەری خۆت دا بگێڕە! جوانییەکانی ئەم شوێنەت بینیوە و لێیان تێگەیشوویت، ئەنتۆنی؟ لێرە هەموو شتێک بە بێ دەسەڵاتێکی ناوەندی بەڕێوە دەچێت و دەبرێت. بە بێ ئەوەی ئەمر و فەرمانێک لە سەرەوە بۆ خوارەوە دابڕێژرێت.

Ist wunderschön. Wenn man ignoriert, dass der IS alle umbringen wird.

ئەنتۆنی: ئەمە فرە جوانە، ئەگەر مرۆڤ ئەمە لە بەرچاو نەگرێت، کە رەنگە داعەش هەمووی لە نێو بەرێت و کۆمەڵکوژیان بکات.

Abwarten. Haben wir die Faschisten besiegt, wird Rojava ein Paradies. Du solltest hierherziehen. Es wird dir gefallen.

شەرڤانە بریتانیەکە: راوەستێ، ئەو کاتەی بە سەر فاشیستەکان دا سەرکەوتین و شکستمان دان، رۆژاڤا ئەبێت بە بەهەشتێک. ئەودەمی باشترە تۆش ماڵەکەت راگوێزی بۆ ئێرە، دڵنیام ئێرەت پێخۆش دەبێت.

ئەوەی لەم فیلمەدا گرینگ بوو، لە فیلمێکدا کە ئەورپییەکان بۆ خۆیان بەرهەمیان هێناوە، کۆمەڵێک دانپێدانانی گەورە لە ئاستی ئەو غەدرانەی بەرانبەر کورد و مرۆڤە ئازادی خوازەکان دەکرێت و زیندو بوونەوەی رۆحیەتی بەرخۆدەری و مانیڤیستێکی نوێی مرۆیی و شارستانی کە لە رۆژاڤای کوردستان بنیات دەنرێت. کرۆک و چەقی ئەم شۆڕشەش کچان و ژنانی ئازادی خوازی کورد و گەلان و پێکهاتە جیاوازەکانی دیکەیە و هاوکات داننان بەوەی کە چەندە عەقڵی رۆژهەڵاتناسانەی ئەوروپییەکان خۆیان دەوری هەم لە چەواشە کردنی مێژو و هەم ئەو کارەساتانەی کە بە سەر تاک و جڤاکی ئینسانی دا هێناویانە و دەیهێنن. بە درێژایی ئەم زنجیرە درامایە رۆژاڤای کوردستان وەکوو خەون و رۆئیایەکی گەورەی ئینسانی بۆ مرۆڤایەتی و رۆژهەڵاتی ناوین نمایش کراوە و بە دەر لەوەی لە سەرەوەش ئاماژەم پێکرد، و بەرجەستە نەکردنەوەی بڕێکی زۆری گیانبازی و بەرخۆدانەکانی شەرڤانان… بەڵام وەکوو سەرەتایەکی جیاواز بۆ گێڕانەوەی کارەسات و رۆحییەتی جەنگاوەری و تێکۆشانی رۆژاڤا لە هەمبەر داگیرکاری و فاشیزم شیاوی هەڵوێستە و تێڕامان و قسەی زیاتر لە سەر کردنە.

ئەوەندەی ئاگادار بم ئەم درامایە بە ئاڵمانی و ئینگلیزی و ڤەرانسەویی دەست دەکەوێت… هیوادارم بە زووترێن کات وەرگێڕدرێتەوە سەر زمانەکانی دیکە.

*ئەم زنجیرە تەلەفزیۆنییە لەژێر ناوی ” no man’s land ” ە لە ئینگلیزیدا.  لە ماڵپەڕی shafilm.net ژێرنووسی کوردی بۆ ئەنجامدراوە . 

Watch No Man's Land Streaming Online | Hulu (Free Trial)

No Man's Land (TV Series 2020– ) S01 Complete

ايجي بست - EgyBest | مشاهدة مسلسل No Man's Land (2020)

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا