پێنج زانیاری گرنگ دەربارەی ٨ی مارس

پۆڵەتیک پرێس

بە شێوەیەکی گشتی ڕۆژی جیهانی ژنان، ساڵانە لە ڕۆژی ٨ی مارس دا یاد دەکرێتەوە، ئەو ڕۆژە بۆتە سیمبولی خەباتی فێمینیستی و داواکاری مافەکانی ژنان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی جیاکاری و نایەکسانی

ڕۆژی بنەڕەتی جیهانی ژنان کامەیە؟

دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جیهانی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠٩، کە پارتی سۆسیالیستی ئەمریکی لە پشتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پرەنسیپەکانی ڕۆژی جیهانی ژنان لە کۆنفرانسێکی نەتەوەی ژنانی سۆسیالیستدا لە ئابی ساڵی ١٩١٠ لە کۆپینهاگن پاڵپشتی کرا کلارا زانکینی ئەڵمانی، بەڵام ڕێکەوتی بۆ دیاری نەکرا.

لە دوای ئەم کاتەوە ژنان زیاتر دەنگیان بڵند کرد بۆ داواکردنی کار و مافەکانیان و هەروەها مافی دەنگدان کە لەو کاتەوە لە وڵاتانی پێشکەوتوو پەرەی سەند، هەر بۆیە لە ساڵی ١٩٠٣دا بزوتنەی داخوازی ژنان لە بەریتانیا دامەزرا، ژنان مافی دانگدانیان لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا وەرگرت لە ساڵی ١٩١٨ی زاینی

کەی یەکەم جار ئەم ڕووداوانە ڕوویان دا؟

یەکەم چالاکی ڕۆژی جیهانی ژنان دەگەڕێتەوە، بۆ ١٩ی مارسی ساڵی ١٩١١، کە لەو کاتەدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە وڵاتانی نەمسا، دانیمارک، ئەڵمانیا، سویسرا، خۆپیشانیان ئەنجام دا.

لە سەرەتای ساڵەکانەوە، ڕۆژەکان بە توندی بەسترانەوە بە بزوتنەوەی کارو سۆسیالیستەوە، لە ساڵی ١٩١٤دا ژنانی سۆسیالیست لە ٨ی مارس دا کۆبوونەوەیەکیان بۆ داواکارییەکانیان ئەنجام دا، بە تایبەتی مافی دەنگدان بۆ ژنان، ئەم ڕێکەوتە یەکەم چالاکیەکانی خۆپێشاندانی لە ٨ی مارس دا دیاری کرد.

چ پەیوەندیەکی بە شۆڕشی ڕوسیاوە هەیە؟

پاش لە بیر کردنی ئەو کارو چالاکیانە دوای ماوەیەک لە جەنگی جیهانی یەکەم، لە ساڵی ١٩١٤دا ڕۆژی جیهانی ژنان لە ڕوسیا سەرەتایەکی نوێی دەست پێکرد

لە ٨ی مارسی ساڵی ١٩١٧دا لە شاری سانت پترسبۆرگ، ژنانی ڕوسیا خۆپێشاندانیان ئەنجام داو ئامانجیان گەڕانەوەی پیاوەکانیان بوو لە جەنگ هەروەها داوای نانیان کرد

ئەمەش یەکەم زنجیرە ڕووداوبوو، کە بووە هۆی شکانی شۆڕشی ڕوسی، لینین ئەم ڕێکەوتەی وەک ڕۆژێکی فەرمی ڕاگەیاند، لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم ٨ی مارس بە تایبەت لە ڕۆژهەڵات دا بوو بە ڕۆژی ئاهەنگ گێڕانی ژنانی کۆمۆنیست.

کێ بڕیاریدا ڕۆژی ٨ی مارس ببێتە ڕۆژی جیهانی ژنان؟

ساڵی ١٩٧٧ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکانی دیکە، ڕۆژی ٨ی مارسیان وەک ڕۆژی جیهانی ژنان ڕاگەیاند.

یادەوەری ١٠٠ساڵەی ڕۆژەکە چیە؟

لە ڕۆژی ٨ی مارسی ٢٠١٠دا، کاتێک یادی ١٠٠ ساڵەی ڕۆژی جیهانی ژنان کرایەوە، چەندین خۆپێشاندان لە پێنج کیشوەری جیاواز بە ڕێوە چوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا