دواجار دێربی مانچستەر سەرابێک بوو بۆ گواردیۆلا

لە دێربی مانچستەردا یانەی مان سیتی لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی مان یوتیدی هاوشاریکرد .

ئەم وەرزە بەگشتی و ئەم دوایانە بەتایبەت سیتی ئاستێکی زۆر بێ وێنەی پیشان دەدا ، توانیبووی ٢١ سەرکەوتنی یەک لە دوا یەک بنوسێتەوە بێ شکست .

بەم ڕۆحیەتەوە سیتی پێشوازی لە یونایتد کرد بە ئەمانجی سەرکەوتن و یەکلایکردنەوەی خوولی ئینگلیزی بەڵام ئەوەی بڕوا پێ نەکراوبوو لە خوولەکی دووی سەرەتای تایمی یەکەم ماتیاڵ توانی لێدانی سزا بگرێت و فێرناندز سەرکەوتوانە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد .

یاریەکە ڕیتمێکی بە‌هێزی وەرگرت بەجۆرێک یونایتد نەیدەهێشت سیتی بگاتە گۆڵەکەی لەلایەن خۆشیەوە سیتی هەموو شتێکی کرد لە تایمی یەکەمدا گۆڵ نەبێت و نیوەی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایی پێ هات .

لە نیوەی دووەمدا سیتی بە ئامانجی بەرامبەربوون هاتەوە نێو یاریگا بەڵام لە دژە هێرشێکدا لۆک شۆ سیتی بێ هیواکرد لەسەرکەوتن و گۆڵی دووەمی هێنا و یاریەکەش بەم ئەنجامە کۆتایی پێهات ، پاش زنجیرەیەک سەرکەوتن سۆڵشایەر یەکەمین تاڵاوی نۆشی گواردیۆلا کرد .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا