دێربی مەدرید برایانە کۆتایی هات

لە بەردەوامی یاریەکانی خولی لا لیگای ئیسپانیا یانەی ئە . مەدرید پێشوازی لە یانەی شاهانەی هاوشاریکرد لە دێربی پایتەختدا .

بەو پێیەی یاری پێشتر بارسەلۆنە بەرامبەر ئۆسەسۆنا سەرکەوتنی بەدەست هێنا بوو چاوەڕێ دەکرا دێربی لەو پەڕی ئاستدا بێت چوونکە هیچ کامیان نەیان دەویست شکست بهێنن .

یاریەکە دەستی پێکرد ئە.مەدریدی خانەخوێ جیاواز و بەهێز دەرکەوت وەک بڵێی دەیەوێت زوو یاریەکە یەکلای بکاتەوە ، ئەم بەهێزیەی سەرەتای ئەتلەتیکۆ بەرهەمدار بوو کاتێک سواز لە خوولەکی پانزە گۆڵی پێشکەوتیی تۆمارکرد .

تایمی یەکەم بەردەوامی هەبوو ڕیاڵ دەویست بە بەرامبەربوون یاریگا چۆڵ بکات لە نیوەی یەکەمدا بەڵام کۆی ‌هێرشەکانی بێ سوود بوو ئەتلەتیکۆش پارێزگاری هاوسەنگی دەکرد لە نێوان هێرشبردن و بەرگریکردندا نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی هندیە سورەکان تەواو بوو بەگۆڵێکی خاوێن .

پاشان تایمی دووەم ڕیاڵ بە ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆی لەمجۆرە یاریانە هاتەوە نێو یاریگا ، زێدان زوو دەستی بە جوڵە کرد و خێرا دوو گۆڕانکاری کرد تا ئەوەی ‌هێڵی پێشەوەی کاراتر بێت بەڵام ڕووداوی یارکە لە کۆتا خوولەکی یاریەکە بە دیارکەوت کاتێک بنزیمە دوو خولەک پێش کۆتایی هاتنی یاریەکە گۆڵی بەرامبەربونی ‌هێنا خزمەتێکی یانەکەی و بارسەلۆنای ڕکابەریشی کرد .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا