ئەپڵ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ لە پایزی ئەمساڵدا مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە، مۆبایلی ئایفۆن-١٣ کە بڕیارە بکاوێتە بازاڕەوە فراوانی میمۆری ناوەکییەکەی دەگاتە یەک تێرابایت.

صورة

مۆبایلە نوێیەکانیiPhone 13 Pro و iPhone 13 Pro Max شاشەی LTPO OLED تێدا بەکارهاتووە بە شەپۆلی ١٢٠ هێرتز، ئامێرەکان بەتەکنیکی LTPO ئیش دەکەن، توانای پاترییەکانیان لە ئایفۆنەکانی پێشتر زیاتر دەبێت، مۆبایلەکە چوار مۆدێلی دەبێت، مۆدێلێک قەبارەی شاشەکەی ٥.٤ ئینجە، دوو مۆدێلیان قەبارەی شاشەکەی ٦.١ ئینجە، مۆدێلێکی دیکەش قەبارەی شاشەکەی ٦.٧ ئینجە، ئامێرەکە دەرچەی Lightning تێدا بەکارهاتووە بۆ بارگاویکردن و گواستنەوەی زانیارییەکان، هەندێکیان مۆدێمیQualcomm Snapdragon X60  تێدا بەکارهاتووە دەتوانیت لەگەڵ تۆڕی 5G ئیش بکات.

مۆبایلیiPhone 13 Pro سێ کامێرای بنەڕەتی دەبێت، یەکێک لە هاوێنەکانی دەناسرێت بەوەی کرانەوەی F / 1.8 هەیە،ئیش دەکات بۆ ڕێکخستنی ئۆتۆماتیکی وێنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا