ئەمرۆ یەکشەممەی دێربییە

ئێوارەی دێربی

بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە ھاندەرانی وەرزشی بە تەوسەوە چاوەڕێی دێربی ئیسپانیا و ئینگلتەران .

سەرەتا بە دێربی مەدرید ئێوارە دەست پێ دەكات كاتێك گورگەكانی سیمیۆنی لە نێو ھەوا و خاكی خۆیاندا پێشوازی لە كوڕە كەشخەكانی مێرەنگی بگەن ، ئەم یاریە جیاواز لە ناو و ناوە ڕۆكەكەی لە تێگڕای ڕوەكانی دیكەی وێنای گرتنی خانەی یەكەم ، خۆسەپاندن بۆ گەورەبوونی مەدرید ، دوور كەوتنەوە لە بارسەلۆنا ، وەرگرتنی متمانە … گرنگی تایبەتی ھەیە .
ئەمساڵ دوو جەمسەرەكەی ئیسپانیا چ ڕیاڵ چ بارسەلۆنا زۆر لاواز پێشكەش دەكەن بەجۆرێك ئەتلەتیكۆ بەیاریەكی كەمتر لووتكەی ڕیزبەندی گشتی ئیسپانیای وەرگرتوە !
جیا لەوەی ئەم دوو یانەیە ڕكابەری سەرەكی یەكدن ئەتلەتیكۆ قەد ئەو شكستانەی بیر ناچێتەوە لەسەر دەستی ڕیاڵ مەدرید توشی بووە بەگشتی دوو فیناڵی كۆتایی یانە پاڵەوانەكان بە تایبەت .
سیمیۆنی نەیشاردەووە ئەمڕۆ یەك ئامانجمان ھەیە ئەویش سەركەوتنە داوا یاریزانەكان دەكەم پارێزگاری لە خۆیان و شكۆی خۆیان بكەن ، جۆرەھا مەشقم تاقیكردۆتەوە كاری تایبەتیم لەسەر خاڵە لاوازەكانی ڕیاڵ مەدرید كردوە لەوانەیە بەھەمان داڕشتەی ٤-٢-٢ یاری بكەین لەوانەیە بە پێنچ بەرگریكار یاری بكەن .
لەلایەن خۆیەوە مێرەنگی و زێدانیش دۆخیان ھێندە باش نییە تا ھاندەرانی دڵنیابن لەسەركەوتنی ئێوارەی ئەمڕۆی یانەكەیان ، ڕیاڵ لە جامۆ شا و جامی ئیسپانیا ماڵئاوایی كردوە بۆیە تێگڕای قورسایی دەخاتە خستۆتە سەر لا لیگا و یانە پاڵەوانەكان .
پێرێز نەیشاردۆتەوە گەر بێت و زێدان ھیچ نازناوێك نەبات ئەوە دەرگای پشتەوەی یانەكە چاوەڕێی دەكات ، ئەوەی ئەركی ڕیاڵی تا ڕادەیەك ئاڵۆزكردوە بەھێزبوونەوەی بارسەلۆنای ڕكابەرێتی ئەوەی دووەم شەوی ڕابردوو سەركەوتنی نوسیەوە .

یاریەكەش كاتژمێر شەش و پانزە خولەكە بەكاتی كوردسـتان .

پاش ئەم دێربی مەدرید ھاندەران ڕوە و ئینگلتەرا كۆچ دەكەن بۆ بینی دێربی شاری مانچستەر لە نێوان سیتی و یونایتد .
بەم دوایانە یانەی سیتی ھەژموونی نەك لەشەری مانچستەر سەپاندوە بەڵكو لە كۆی ئینگلتەرا ئاوازی سەركەوتن نەبێت ھیچی دیكە نازانێت ، دۆخی سیتی جۆرێكی لێھاتوە ھەمووان چاوەڕێی ئەوەن كەی و چۆن شكست دەھێنێت ، پێچەوانەی دێربی ئیسپانیا ئەم دێربیەی ئینگلتەرا گرنگیەكی ئەو تۆی نییە چوونكە سیتی دوانزە خاڵ پێش ڕكابەرەكەیتی وە ئێستا لەو پەڕی ئاستیدایە و كۆی یاریزانەكانی ساز و ئامادەن بۆ یاریەكە .
گواردیۆلا ڕاھێنەری سیتی بێ گوێدانە ئەو ھەموو سەركەوتنە باسی ئەوەی كرد گرنگی ئەو ھەموو بردنەوەی پێشتر كۆ دەبێتەوە لەمشەودا بۆیە زۆر گرنگە ئەمشەو سەركەوتووبین .
سیتی خاوەنی ٢١ یەك سەركەوتنی یەك لە دوا یەكە بێ شكست و بەرامبەر بوون بۆیە دەیەوێت بەردەوام بێت لەم زنجیرەیە و دەیەوێت ڕیكۆردی ئەیاكسی ھۆڵندی بشكێنێت كە خاوەنی ٢٤ بردنەوەیە

ئێوارەی ئەمڕۆ كات ژمێر حەوت و سی خولەك لەسەر یاریگای ئیتیحاد سیی میوانداری یونایتد دەكات .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا