پاپا فرانسیس سەختە موسڵ كە شاری پێكەوە ژیانە تیرۆر بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

پاپا فرانسیس پاپای دوای گەشتنی بە موسڵ لە وتارێكدا رایگەیاند، سەختە شارێك هێمای پێكەوەژیانی پێكهاتە جیاوازەكان بێت، بەڵام ببێتە وێرانەی دەستی تیرۆر.

پاپا لەو وتارەیدا داوایكرد، كریستیانەكان بگەڕێنەوە شاری موسڵ.

وتیشی، “سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی كە روویانداوە، بەڵام ئێستا برایەتی نێوانمان بەهێزترە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كریستیانەكان رووبەڕووی قوربانی و قەیرانی زۆر بونەتەوە ئەوە زیانی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ پاپای ڤاتیكان گەشتە هەولێرو دواتر سەردانی موسڵ كرد، بڕیاریشە دوای سەردانەكەی موسڵ دووبارە بگەڕێتەوە بۆ هەولێرو لە یاریگای فرانسۆ هەریری وتارێك پێشكەش بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا