چارەسەری دروست بوونی گرێ دوای فیلەر

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە ڕێگا باوەکانی جوانکاری لە سەردەمی ئێستادا بەکارهێنانی دەرزی فیلەرە، یەکێکیش لە هۆکاری زۆر بەکارهێنانی کردنی جوانکارییە بەبێ نەشتەرگەری ئایا تائێستا توشی کێشە بووی لەگەڵ فیلەر؟

یەکێک لە کێشەکانی دوای فیلەر دروست بوونی گرێیە ئایا چۆن چارەسەری دەکرێت؟

دروست بوونی گرێ دوای فیلەر، هەندێک کات بە هۆی فشارکردنی زۆر لە لایەن پزیشکەکەوە دروست دەبێت، لە کاتی بەکارهێنانی دەرزیدا، هەندێک کاتیش بەهۆی بەرهەڵستی کردنی دەرزیەکە لە لایەن ئەو کەسەی فیلەرەکەی بۆ دەکرێت، بە زۆریش لە ژێر چاو لێوی خوارەوە ئەم گرێیانە دروست دەبێت.

چۆن لە گرێی فیلەر ڕزگارت دەبێت؟

پزیشکەکان هۆشداری دەدەن کە بەکارهێنەر چاوەڕێ بکەن، تاوەکو فیلەرەکە نامێنێت و دەتوێتەوە، بەڵام ئەم دوو ڕێگایەش بە باشترین ڕێگا دادەنرێت بۆ ڕزگاربوون لێی

١-تواندنەوەی فیلەرەکە، کە لە ڕێگەی ماددەی هایلۆرۆنیداسەوە دەبێت و پزیشکی پسپۆڕ دەتوانێت لە رێگەی دەرزیەوە بیتوێنێتەوە.

٢-مەساج، پزیشکان هۆشداری دەدەن دەربارەی ئەوەی کە هەندێک کات پێویستە دوو تا حەوت رۆژ دوای بەکارهێنانی دەرزیەکە مەساج بۆ لێو بکرێت بۆ نەهێشتنی گرێکان هەندێک کاتیش پزیشکان ڕاستەوخۆ دوای فیلەر کردنەکە مەساج بۆ لێوەکە دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا