پۆڵەتیك: وەرزش
ئارسەر میللۆی بەرازیلی یاریزانی نێوەندكار تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ دەبێت و مەترسی یاسایی لە سەرە مۆڵەتی شۆفێرییەكەی لێ بسەندرێتەوە.
ڕۆژنامەی دیاری داجیرۆنا بڵاوی كردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی جیرۆنای نزیك هەرێمی كەتەلۆنیا ئارسەر میللۆ ناوەندكاری پێشووی بەرشەلۆنە و ئێستای یۆڤانتۆس تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ هاتووە كاتێك هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و پشكنینیان بۆ یاریزانەكە كردووە دەركەوتووە كە مەستە و زیاتر لە ڕێژەی ڕێگە پێدراوی مەی خواردوویەتییەوە و بەد مەستە.
بە پێی هەمان سەرچاوە كە لێدوانیان لە پۆلیسی ناوچەی پالافروگاڵ وەرگرتووە یاریزانەكە دۆخی خراپ بووە و زۆر هۆشی بە خۆی نەبووە ئەمەش دەیخاتە بەردەم دۆخێكی یاسایی خراپ كە پێ دەچێت مۆڵەتی شۆفێری لێ بسەندرێت بۆ ماوەی 6 مانگ یاخود ساڵێك.
ئەو ڕووداوەی بە سەر ئارسەر هاتووە پێش گەشت كردنێتی بۆ ئیتاڵیا و پەیوەندی كردن بە یانەی خانمە پیرەكەوە.
دانەر ئەسڵان