ئەو كێشانەی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق هەبوو بەرەو چارەسەر دەچن

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەیەك لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 لەخشتەی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو جێگەدەگرێتەوە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، ئەو كێشانەی لەسەر ماددەو بەندەكانی پرۆژەیاساكە هەبوو لەنێوان لایەنەكان بەرەو چارەسەر دەچن.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند مانگێكە كێشەو مشتومڕ لەسەر ناوەڕۆكی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق هەیەو یەكێك لەو ماددانەش كێشەی لەسەرە، تایبەتە بەپشكی هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندووە، كە سەرۆكایەتی ئەنجوومەن كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆكی كوتلەكان و لیژنەی یاسایی كردووە بۆ تەواوكردنی گفتوگۆی پرۆژەیاساكەو ئامادەكردنی بۆ كۆتایی ئەم هەفتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا