دیگۆ سیمیۆنی تەنیا بە سەرکەوتن ڕازیم لە دێربیدا

دیگۆ سیمیۆنی ئەرژەنتینی ڕاهینەری یانەی ئە . مەدریدی ئیسپانیا بۆ یاری لووتکەی سبەینێ مەدرید رایگەیاند تەنیا سەرکەوتنم دەوێت .

سیمیۆنی لە گۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری دێربی ووتی کە بیرتان بێت ١٠ یاری پێش ئێستا زۆرینەمان ڕیاڵمان لە دەرەوەی ڕکابەری لا لیگا دادەنا بەڵام ئێستا ڕکابەری ئێمەی پێشەنگ دەکات سبەینی جۆرەها ڕێگا دەگرمە بەر دژی مێرەنگی لە پێناو سەرکەوتندا ، بەڵام خۆشمان فریو نادەین بەوەی گەر ئێمە سەرکەوتووبوین ئەوە ڕیاڵ واز لە ڕکابەری دەهێنێت بە دڵنیاییەوە ئەم بۆچوونە زۆر هەڵەیە .

سیمۆنی لە ڕاهێنانەکاندا جۆرەها شیوازم بەکار‌هێناوە بۆ ڕێگرتن لە ترسی مەدریدیەکان لەوانەیە بە دارشتەی ٤-٤-٢ یاری بکەین ڕەنگە ٥ بەرگریکاری یاری بکەین ، هیوادارم ئەو ئەرکەی بۆ یاریزانەکانمان داناوە پاپەندبن پێوەی چوونکە ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی گەورەیە لە کەمترین کاتدا دەتوانێت زیانت پێ بگەیەنێت .

لە کۆتایدا من سبەینێ جگە لەسەرکەوتن هیچی دیکەم ناوێت و بە هێچ ڕازی نابم

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک