پۆڵەتیک پرێس
بەهۆی چاوپێکەوتنە مێژووییەکەی نێوان عەلی سیستانی و پاپا فرانسیس، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 6ی ئاداری هەموو ساڵێک بکاتە رۆژی نیشتیمانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە عێراق.
رۆژی شەممە مستەفا کازمی لە تویتێکدا رایگەیاند، لەسەر رۆشنایی چاوپێکەوتنە مێژووییەکەی نێوان عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان و پاپا فرانسیس لە نەجەفی باشوری عێراق، رایدەگەیەنین کە رۆژی 6ی ئاداری هەموو ساڵێک دەبێتە رۆژی نیشتیمانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە عێراق.
رۆژی هەینی، پاپای ڤاتیکان بە سەردانێک گەیشتە عێراق و بڕیارە تا رۆژی دووشەممە بمێنێتەوە و سەردانی چەندین شوێنی مێژوویی و پیرۆزی وڵاتەکە بکات، هاوکات بڕیارە رۆژی یەکشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ههرێم كۆببێتهوه.