گەورەتیرۆریست نەسر حەریری لە هەولێر چی دەكات؟

گەورەتیرۆریستی ئیسلامی، نەسر حەریری، بە سەردانێكی لەناكاو هاتە هەولێر، وەك قارەمان و رابەری سوریا، لە لایەن سەرۆكی پارتی و بەرپرسانی حكومەت پێشوازیی كرا و رێگەی درا بچێتە پەرلەمانی كوردستان لەبەردەم  مێدیاكاندا داگیركردنی ئافرین و سەرێكانی و گردی سپی و ئاوەرەكردنی دەیان هەزار خیزان و كوشتن و رفاندنی هەزاران  كەسی ئەو ناوچانە، بە رزگاركردن ناو ببات و یەپەدە و كورد بە تیرۆریست دابنێت.

نەسر حەریری رابەری ئەو گروپە تیرۆرستانەیە كە لە جیینۆسایدی گەلی كوردی باكوور و داگیركردن و ئاوارەكردنی سەدان هەزار خێزانی كوردی ئافرین و سەری كانی و گرادا سپی و بەعەرەبكردنی ئەو شار و ناوچانەی رۆژئاوای كوردستان بەرپرسە. تیرۆریستانی سەر بە حەریری سەد لەسەد لە رۆژئاوای كورستان پلانی توركیا، كە راگوێزانی كورد بەعەرەبكردن و بەتورككردنی رۆژئاوای كوردستانە، جێ بەجێ دەكات. وێرای ئەوە نەسر ئەلحەریری هەزاران تیرۆریستی داعشی داڵدە داوە، هیچ سوكایەتی و تەوهینێك نەماوە، لە میدیاكاندا، بە كوردی نەكردبێت و زۆر بە توندییش رێگری كردووە كە زمانی كوردی لە پرۆژەدەستووری نوێی توركیادا بە رەسمی بناسرێت.

ئێستا خەڵكی كوردستان، مافی ئەوەیان هەیە لە خانەخوێیانی نەسر حەریری بپرسن ئەو گەورەجەللادەی كورد، بۆ هاتۆتە هەولێر؟ ئایا ئێوە چ بەرژەوەندییەكی هاوبەشتان لەگەڵ ئەم گەرە ترۆریستە هەیە؟

كوردی رۆژئاوا پێیان وایە حەریری بۆ ئەوە چۆتە هەولێر تا ئەو دەستانەی بە خوێنی كوردی رۆژئاوا سووری كردوون، لەوێ بیانشواتەوە و بە دنیا بڵێت من دوژمنی كورد نیم و لە كوشتار و راگوێزانی كوردی رۆژئاوا و دەستدرێژكردنە سەر سەدان كچ و ژنی رفێندراوی رۆژئاوای كوردستان، بەرپرس نیم. ئەوە نییە لە هەولێرم و بەرپرسانی حكومەت، وەك قارەمان و رابەری گەلی سوریا پێشوازیم دەكەن؟!

بەشێك لە چاودێرانیش بۆ ئەوە دەچن كە سەردانی نەسر حەریری بۆ هەولێر بەو ئامانجەیە ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی پلانێكی ئەردوگان بكات، كە دەیەوێت ناوچەیەكی ئارام، بە قووڵایی سیی تا چل كیلۆمیتر، لە هەرێمی كوردستان دروست بكات، بۆ ئەوەی تیرۆریستانی ئیسلامی و بنەماڵەكانیان لەو ناوچانە نیشتەجێ بكەن و باشوور و باكووری كوردستان لێك داببرن. لەم بۆچوونەشدا پشت بەو لێدوانەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەبەستن، كە چەند رۆژێك پێش هاتنی حەریری وتی پە كە كە بەهانەی داوەتە توركیا لە هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارام دروست بكات)

ئەم پێشوازیكردن و رێزگرتنەی نەسر حەریری لە باشووری كوردستان، تەنیا سوكایەتیی نییە بە گەلی رۆژئاوا و خوێنی دەیان هەزار قوربانیانی تیرۆریستانی نئیسلامی، بەڵكو سوكایەتیكردنە بەخۆ و بە حكومەتی هەرێم و  پەرلەمان و تەواوی گەلی كوردستان.

 

رەفیق سابیر

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا