تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی رێژەی لێبڕینی موچە نییە

پۆڵەتیك پرێس:
دەنگۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئادار لە 21% بۆ رێژەی لە18% رەتدەكرێتەوە و گەنجینەكانیش بەفەرمی لەدابەشكردنی موچە ئاگارنەكراون.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان، كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: تائێستا حكومەت هیچ بڕیارێكی بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئادار نەداوە و نازانرێت بە چ میكانیزمێمك و كەی دابەشدەكرێت.

هاوكات بۆ پشتڕاستكردنەوەی زانیاریەكان پۆڵەتیك پرێس پەیوەندی كرد بە یەكێك لە گەنجینەكانی سەر بەوەزاەرتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، لەو بارەوە سەرچاوەیەك وتی: وەك گەنجینەكان هیچ پێشنیاز و ئاگاداریەكیان بەدەستنەگەیشتووە بۆ ئەوەی بەكەمكردنەوەی رێژەی لێبڕین لیستی موچە ئامادەبكەن.

ئەو سەرچاوەیە لەگەنجینە ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕواندەكرێت لە دوای 20ی ئادارەوە دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت، بەڵام تائێستا بەفەرمی هیچ شتێكیان لەبارەی وادەی دابەشكردن و رێژەی لێبڕینەكە پێنەوتراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی بەدواداچوون‌و داتاكانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان داهاتی‌ مانگانەی هەرێم بۆ نزیكەی‌ یەك ترلیۆن دینار زیادی كردووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی‌ نەوت‌ و زیادبوونی‌ داهات لەخاڵە گومرگییەكان‌ و زۆربوونی‌ باج‌ و ڕسومات ئەم بڕەش بەشی‌ موچەی‌ تەواو و بودجەی‌ پێویست بۆ بەگەڕخستنی‌ وەزارەتەكان و خزمەتگوزاری‌ دەكات و هیچ پاساوێك بۆ ستەمی‌ لێبڕینی‌ مووچە نەماوە و دەنگۆی دەنگۆی كەمكردنەوەی رێژەی لێبڕینەكەش لەئارادایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا