نیمار باشترینی لە مۆلەر گرت

پۆڵەتیكسپۆڕت
نیمار داسێلڤای بەرازیلی یاریزانی هێڵی هێرشبردنی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی خەڵاتی باشترین یاریزانی قۆناغی 8 ی چامپیۆنس لیگی لە بەرامبەر تۆماس مۆلەر یاریزانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە دەست هێنا.

پاش تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی 8 ی چامپیۆنس لیگ هەر چوار یاریزانان (نیمار داسێلڤا و تۆماس مۆلەر و موسا دیمبلی و دایۆت ئۆبامینكانۆ) ناویان دەست نیشان كرا بە مەبەستی دەستەبەر كردنی خەڵاتی باشترین یاریزانی قۆناغی 8 ی چامپیۆنس لیگ.

پێگەی ڕەسمی UEFA بڵاوی كردەوە: پاش ئەو ئاستە بەرز و ناوازەیەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی كرد و ڕێبەرایەتی كرد بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین نیمار داسێلڤا توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكان دەستەبەر بكات ئەگەر چیش تۆماس مۆلەر ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ لای خۆیەوە ئەفسونی پێشكەش كرد لە یاری یانەكەی بەرامبەر بەرشەلۆنە و توانی 2 گۆڵ تۆمار بكات و هۆكار بێت بۆ تۆمار كردنی گۆڵێكی تریش، بەڵام ئاستی تاكە كەسی نیمار زۆر بەرز تر بوو بە بەراورد بە مۆلەر و ئۆبامیكانۆ و دیمبلیش هەر بۆیە خەڵاتی باشترین یاریزانی قۆناغی 8 ی چامپیۆنس لیگی پێ‌ بەخشرا.

جێی باس كردنەوەیە نیمار توانی ڕێبەرایەتی یانەكەی بكات بۆ بردنەوە بەرامبەر یانەی ئەتەڵانتای سەرسەختی ئیتاڵی و توانی لەگەڵ ئیمباپێ‌ و هاوڕێكانی تریان تا دوا خولەك بجەنگن پاش تۆمار كردنی گۆڵێك لە سەریان دواجار بە 2 گۆڵ وەڵامیان دایەوە و بردنەوەیان تۆمار كرد.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا