نیمار و دیماریا ئامادەن

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە پێکەی تایبەتی خۆیەوە ڕایگەیاند دوو گرنگترین یاریزانی یانەکەیان گەڕاونەوە دەتوانن بەشداری یاریەکانی داهاتووی یانەکە بکەن .

یانە پاریسێکە ڕایگەیاندوە فێراتی و دیماریا بەشیوەیەکی ئاسایی دەستیان کردوە بە ڕاهێنان و هیچ کێشەیەکیان نییە ، هەروەها کلیان میمپاپێ کە بەهۆی ڕاگیرانەوە لە یاری ڕابردوو بەرامبەر یانەی بۆردۆ ئامدە نەبوو دەتوانێت بۆ یاری داهاتوو یاری بکات لە قۆناغی ١٦ی جامی فەرەنسا .

سەبارەت بە بەشداریکردنی نیمار لە قۆناغی ١٦ی یانەپاڵەوانەکان بەرامبەر یانەی بارسەلۆنا پۆچيتینۆ ڕایگەیاند نیمار بەشێوەیەکی باش دەستی کردۆتەوە بە مەشقەکان ، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو ڕاپۆرتی پزیشکی دەگاتە دەستمان ئەو کاتە بریاری کۆتایی دەدەین لەسەر بەشداریکردنی نیمار لەو یاریەدا .

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک