بە ڤیدیۆ..لە بەرزی پێنج هەزار مەترەوە داوای هاوسەرگیری لێکرد

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێک داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی دەکات، دوای ئەوەی لە بەرزی پێنج هەزار مەترەوە بە پەڕەشوت خۆیان فڕێ دەدەنە خوارەوە، بە بێ ئەوەی ئەڵقەکە بخاتە خوارەوە.

ڕەحیم هاجەری تەمەن ٣٨ ساڵ بە وردی پلانەکەی داڕشت و ئەڵقەکەی لە نێوان ددانەکانیدا هێشتەوە، بۆ ماوەیەکی درێژ

کاتلین ڕۆلی تەمەن ٢٧ ساڵ کە خەڵکی ویلایەتی ئایداهۆ بوو، درکی بە هیچ شتێک نەکرد تا ئەو کاتەی ڕەحیم داوای کرد دەستی پێبدات، دوای خۆ هەلدانیان لە فڕۆکەکەوە لە کانیۆنی ویلایەتی ئاریزۆنا.

ڕەحم وتی هەرچەندە ئەم کارە مەترسیداربوو، بەڵام خۆشحاڵ بووم بە ڕازی بوونی کاتلین بە داواکەم، هەروەها کۆپیەکیتری ئەڵقەکەم هەڵگرتبوو بۆ ئەگەری کەوتنە خوارەوەی ئەویدی.

بە پێی بڵاو کراوەکان، هاجەری و ڕۆڵی ماوەی سێ ساڵە لە پەیوەندیدان منداڵێکیان هەیە بە ناوی بێلا، بەڵام تا ئێستا لەسەر هاوسەریگیری کردن قسەیان نەکردبوو.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک