فشارەكان پێشنیازەیاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی رەتكردەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لیژنەی رۆشنبیری‌و كۆمەڵگەی مەدەنی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیاریاندا پێشنیازەیاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی رەتكردەوە.

لیژنەكە لەراگەیەنراوێك رۆژی دوو شەممە 17ی ئاب رایگەیاند، پێشنیازەیاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی پێشنیازەیاسای ھیچ فراكسیۆن و كەسێكی دیاریكراو نییە، بەڵكو پێشنیازەیاسایەكە بەواژووی ٥٣ پەرلەمانتار لەفراكسیۆنە جیاوازەكان ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كراوە، ئامانج لێی زیادكردن و پاراستنی مەودای ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنووسانی میدیای ئەلیكترۆنییە لەحوكمدانیان بەیاسای ژمارە ٦ی سالی ٢٠٠٨ یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارھێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن.

لیژنەكە راشیگەیاند، دوای ئەو تێبینییانەی سەبارەت بەناوەڕۆكی پێشنیازەیاساكە گەیشتە لیژنەكەمان، لەڕێكەوتی ۱۷ـ۸ـ۲٠۲٠ بڕیارماندا ناوەڕۆكی پێشنیازەیاساكە رەتبكەینەوە بەوشێوازەی ئێستا ھەیەو ئامادەكاری بكەین دوای پرس و راوێژ لەگەڵ پسپۆڕان و میدیاكاران و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەمەبەستی ئامادەكردنەوەی بەناوەرٍۆكێكی گونجاو، كە تێكھەڵكێش بێیت بەو سەرنج و تێبینییانەی لەلایەن پسپۆڕان و میدیاكارانەوە بۆ لیژنەكەمان ھاتووە.

چەند رۆژێكە ناوەڕۆكی پێشنیازەیاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی بڵاوكراوەتەوە، كە ناوەڕۆكەكەی لەلایەن میدیاكاران‌و رۆشنبیران رەتكرایەوە، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی ئازادی رادەربڕین لەهەرێم بەرتەسك دەكاتەوە.

چەند رۆژێكیشە میدیاكاران‌و رۆشنبیران‌و تەنانەت رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەستیان بەفشار كردووە، كە ئەوەش كاریگەری خۆی دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا