چۆن پەڵەی قاوەیی سەر ددانەکانت ناهێڵیت؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکەکان دەڵێن کە پەڵەی قاوەیی سەر ددانەکان سروشتیە، هەرچەندە لە هەندێک لە کاتەکانی ژیاندا کاریگەری لەسەر زۆرینەی خەڵک هەیە.

بەپێی بڵاو کراوەکان پەڵەی قاوەیی، لەسەر ڕووکاری دەرەوەی ددانەکان دەردەکوێت بە دیاریکراویش لەسەر  چینی مینای ددان واتە(چینی ڕەقی دەرەوەی ددان).

هەندێک ڕێگا لە ماڵەوە ڕەنگە یارمەتیدەربێت بۆ ڕزگاربوونت لەم پەڵە قاوەییانە، بەڵام هەندێک کات پێویستە کە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت.

سەرچاوەکان ڕوونی دەکەنەوە، چارەسەرەکانی سپی کردنەوە لە ماڵەوە ڕێگری دەکات لەو پەڵە قاوەییانە وەک هەویری ددان سپی کردنەوە، هەروەها کەل و پەلەکانی سپی کردنەوەی ددان و ماددەکانی تایبەتن بە سپی کردنەوە

هەروەها ئەم ڕێگایانە ڕەنگە هەندێک کات سەرکەوتوو نەبن، بۆیە دواتر پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، پزیشکەکانیش هۆشداری دەدەن دەربارەی ئەوەئ ڕەنگە هەندێک لەو ماددانە چینی مینای ددان لە ناو ببەن، هەر بۆیە پێویستە لانی کەم ساڵانە جارێک سەردنای پزیشکی ددان بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا