خۆردی ئەلبا بە گەشتکردن ناچین بۆ پاریس

خۆردی ئەلبای ئیسپانی و بەرگریکاری چەپی بارسەلۆنا مەسجێکی توندی ئاراستەی پاریسانجێرمان کرد ؛

پاش ئەوەی لە قۆناغی پیش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بارسەلۆنا توانی ڕیمۆنتادا بەسەر سیفلیا تۆمار بکات یاریزانەکانی بارسەلۆنا بە تەواوی متمانەی بۆ گەراوەتەوە لەو چوار چێوەیەدا ئەلبای بەرگریکار پەیامێکی نارد بۆ پاریسیەکان.

لە نامەکەدا ئەلبا ڕایگەیاند ئێمە یانەیەکین ئەزموونی تەواومان هەیە بۆ زۆر یاری بە دڵنیاییەوە دەتوانین سەرکەوتوبین لە یاری گەرانەوە بەرامبەر پاریسانجێرمان دڵنیابن ئێمە بۆ گەشت کردن سەردانی ووڵاتی فەرەنسا ناکەی بەڵکو دەچین بۆ تۆمارکردنی ئەنجامێکی شائیستە .

بۆ بیر‌هێنانەوە بارسەلۆنا لە قۆناغی ١٦ لە یاری گەرانەوەدا سەفەری پاریس دەکات بۆ پەڕینەوە بۆ قۆناغی داهاتوو پێویستە بلاوگرانە زیاتر لە چوار گۆڵ تۆمار بکات

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا