پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دوادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیاربوو لە 10 ی ئەم مانگەدا 14 هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بكرێتەوە، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

حەسەن رەحیم بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دواخستنی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كە لەلایەن كۆمپانیای D.B.X ەوە ئەنجام دەدرێت دواخراوە بۆ كاتێكی نادیار بەهۆی پەتای كۆرۆناوە.

بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وتی: بەشێك لە كۆمپانیاكان لە شارەكانی خوارووی عێراقەوە بەشداری دەكەن، ئێستاش بەهۆی توندكردنەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق قەدەغەی هاتووچۆ هەیە، ئەمەش بووبەهۆی دواخستنی پێشانگاكە.

ئاشكراشیكرد، بڕیاربوو جگە لە كۆمپانیا عێراقییەكان، لە هەشت وڵاتی جیاجیاوە نزیكەی 180 كۆمپانیا بەشداری پێشانگاكە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا