بڕوا دەکەیت خۆسێ ماریا چ داوایەکی لە دیۆنگ کردوە

یاری پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا جیاواز لەوەی بارسەلۆنا توانی ڕیمۆنتادا بکات روداوێکی سەیر و جیاواز بینرا کە دەنگدانەوەی تایبەتی بە دوای خۆی هێنا لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکاندا .

لە خوولی ١٩دا دیۆنگی ناوەڕاستکاری بارسەلۆنا لە ناوچەی سزای سیفلیا لێی دەدرێت و دەکەوێتە خوارەوە بۆیە لاوە هۆڵندێکە داوای لێدانی سزا دەکات لە داوەر خۆسێ ماریا .

بەڵام دواتر خۆسێ ماریا ڕەتی دەکاتەوە ئەو بەرکەوتنە لێدانی سزا بێت وەک تەنزێکیش فیکەکەی دەستی پێکەشی دیۆنگ دەکات پێی دەڵێت دیارە تۆ ئارەزوو دەکەیت یاریەکە بەرێوە ببەیت ، هەر بەراستی ناتەوێت یاریەکە تۆ بیبەیت بەڕێوە ؟؟

دیۆنگ لەو یاریەدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و یەکێک بوو لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی بلاوگرانا

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا