كڵۆپ واز دەهێنێت

پۆڵەتیكسپۆڕت
یۆرگن كڵۆپ ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپول ڕیدزی پاڵەوانی خولی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا چەند لێدوانێكی بۆ میدیای وڵاتەكەی دا و چەند قسەیەكی كرد كە پێ دەچێت دڵی تەواوی هاندەرانی لیڤەرپولی ترساند بێت.

لە كەمپی مەشق و ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی یانەكە لە نەمسا كڵۆپ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانی كۆبۆوە و ڕایگەیاند: (ئێستا ئامادەكاری دەكەین بۆ وەرزی داهاتوو كە هێندی نەماوەی گالیسكەی بە گەڕ بكەوێتەوە ئێمە وەرزێكی مێژوویمان بەڕێ‌ كرد و بووینە پاڵەوانی ئینگلتەرا پاش 30 ساڵ دابڕان لە نازناوەكە).

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەكە وتیشی: (بۆ خۆم لەگەڵ لیڤەر بەردەوام دەبم تا ساڵی 2024 پاش ئەوەش لەوانەیە ماوەی ساڵێك بوەستم لە كاری ڕاهێنان ئەگەر حەزم بە گەڕانەوە كرد بۆ كار كردن دەگەڕێمەوە ئەگەر نا ئەوا كۆتایی بە ژیانی ڕاهێنەرایەتی دەهێنم و ژیانی ئاسایی خۆم دەژیم و واز دەهێنم).

لە كۆتاییشدا ڕایگەیاند: (وەرزی نوێ‌ پڕ كێبڕكێ‌ دەبێت لە نێوان لیڤەر و سیتی و یونایتد و چێڵسی ئەوانی تریش ئێمە وەك خۆمان هەوڵ دەدەین بێزاركەرترین یانە بین بۆ ئەوانی تر و ئاستی ناوازەی خۆمان پێشكەش بكەینەوە و دەستمان بگاتەوە بە جام و قەڵغانەكان).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا