مەترسیەکانی خواردنی گۆشتی سور و پەلەوەر بە بەردەوامی

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەکان ئاشکرایدەکەن، ئەو کەسانەی بەردەوام گۆشت دەخۆن زیاتر دووچاری حاڵەتی تەندروستی و نەخۆشی درێژ خایەن دەبن بەبەراود بەو کەسانەی خۆیان لە خواردنی گۆشت بە دوور دەگرن.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەنجام درا، ئەو کەسانەی ڕۆژانە  ٧٠ گرام گۆشتیان خواردووە، نزیکەی لە ٪١٥بۆ لە ٪٣٠یان توشی نەخۆشی دڵ بوون هەروەهالە ٪٣١ توشی نەخۆشی شەکرە بوون لەگەڵ نەخۆشی سییەکان و چەندینیتر.

بەلام مەترسیەکان لە خواردنی گۆشتی پەلەوەردا زیاترە، خواردنی ٣٠ گرام گۆشتی مریشک رۆژانە مەترسی توشبوون بە شەکرە لە ٪١٤ زیاد دەکات.

توێژینەوەکە ئاشکرای کرد، ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە سێ جار گۆشت دەخۆن زیاتر جگەرە دەکێشن و خواردنەوە کهولیەکان دەخۆنەوە میوەو سەوزە کەم دەخۆن زووتر قەڵەو دەبن، کەواتە بە شێوەیەکی گشتی خواردنی گۆشت بەردەوام دەبێتە هۆی دروست بوونی قەڵەوی و نەخۆشیەکانی.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا