مۆتۆرۆلا سێ کاتژمێری زیرەک دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

مۆتۆرۆلا ئەمساڵ بۆ کێبڕکێ کردنی ئەپڵ و سامسۆنگ، سێ کاتژمێری نوێی زیرەک دروست دەکات و لە مانگی حوزەیراندا ئاشکرای دەکات.

کۆمپانیاکە بە هاوکاری کۆمپانیای eBuyNow بۆ پەرەپێدانی ئامێرە زیرەکەکان سێ کاتژمێرەکە دروست دەکات.

تایبەتمەندیەکانی کاتژمێرە نوێیەکانی مۆتۆرۆلا

بەپێی دزەکردنی هەندێک لە نهێنیەکانی دروست کردنی کاتژمێرەکان، یەکێک لە کاتژمێرەکان بەرگێکی شەفافی هەیە بۆ شاردنەوەی ڕووکاری دەرەوەی، هەروەها بە سیستمی Android Wearوچارەسەری پێشکەوتوی کوالکۆم کاردەکات، ڕامی کاتژمێرەکە یەک کێگابایتە، لەسەر نەخشەکەی کە تایبەتمەندیەکی ناوازەیە بەراورد بە تایبەتمەندی کاتژمێرەکانیتر.

یەکێکیتر لە کاتژمێرەکان بە پێکهاتەی کانزای بازنەیی دروست کراوە، لەگەڵ چەند وێنەیەکی جیاواز کە کات و ڕێکەوت پێشان دەدات لە کاتی کارکردن دا، هەروەها تەکنیکی دیاریکردنی دۆخی تەندروستی تیادا دانراوە.

دەتوانیت لە ڕێگەی کاتژمێرەکەوە، گۆرانی لەسەر مۆبایلەکەت پەخش بکەیت، پێشبینی دەکرێت مۆتۆرۆلا مۆبایلەکانی مۆتۆ جی و مۆتۆ جی یەک لەگەڵ کاتژمێرەکان بخاتە ڕوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا