سزا بۆ ئه‌و شۆفێری تاكسیانه‌ دیاریكرا كه‌ لۆگۆ وه‌رناگرن

پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان، دوا مۆڵەت بۆ پێدانی لۆگۆ و شریتی تاکسی نێوان شارەکان دیاری دەكات، هەر شۆفێرێكیش پابەندی بڕیاره‌كه‌ نەبێت سزای دارایی دەدرێت.

دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، دوا مۆڵەت بۆ پێدانی لۆگۆ بە تاکسی نێو شارەکان تا 1-8-2021، هەر شۆفێرێک لە کاتی خۆیدا فۆڕمەکە پڕ نەکاتەوە سزای دارایی دەدرێت.

وتیشی: “هەرشۆفێرێك تا ئەو كاتەی فۆڕمەکە پڕ نەکاتەوە و شریتی زانیاری كاری تەكسی وەرنەگرێت سزا دەدرێت، سزاکەش لەجاری یەكەم و دووەمدا 500 هەزار دینارە، ئەگەر شۆفێرەكە نەیویست پابەند بێت، ئه‌وا لەرێگەی وەزارەتی ناوخۆوە ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت”.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، هەرتەكسییەك کە لۆگۆی پێدەدرێت دەبێت خاوەن کارتی زانیاری وەزارەتی ناوخۆ بێت و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ تۆمارکراو بێت، هه‌روه‌هاو تابلۆی یەکێک لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆکیان پێدرابێت.

باسی لەوەشكرد، پاش تەواوکردنی شارەکان لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانیش جێبەجێ دەکرێت و ئەو کەسەشی مۆڵەتی بەکارهێنانی تاکسی پێدەدرێت، مۆڵەتەکە تەنیا بۆ ئەو تاکسیەیە کە بەکاریدەهێنێت و لە دەرەوەی کاری تاکسی دەتوانن ئۆتۆمبێلی تر بە مۆڵەتی تایبەت یاخود گشتی بەکاربهێنێت.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لەهەرێمی كوردستان حەفتا و حەوت هەزارو 781 تەكسی فۆڕییان وەرگرتووە و حەوت هەزارو 292 فۆڕم تەواو بووە، بەجۆرێك لەسنوری پارێزگای هەولێر حەوت هەزارو 780 تەكسی فۆڕی وەرگرتنی لۆگۆیان وەرگرتووە و پێنج هەزارو 400 فۆڕمیان تەواو بووە، لەپارێزگای سلێمانی دووهەزارو 780 فۆڕمییان وەرگرتووەو هەزارو 115 فۆڕمیان كەراندۆتەوە، لەپارێزگای دهۆك هەزارو221 تەكسی فۆڕمیان وەرگرتووە و 777 فۆڕمیان تەواو بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا