عوسمان دیمبلی پێكانی هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی ئاشكرایكرد، عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە تووشی پێكان بووە.

بەپێی راپۆرتەكە، عوسمان دیمبلی لەیاری یانەی بەرشەلۆنە بەرانبەر سیڤلیا تووشی پێكان بووە، كە یانە كەتەلۆنییەكە براوەی ئەو یارییە بوو.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، عوسمان دیمبلی لە كاتێكدا یەكێك لە تۆپەكانی بۆ گوڵ لێداوە هەستی بە ئازار كردووە.

دیمبیلی گۆڵی یەكەمی بەرشەلۆنەی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 89 هاتە دەرەوەو یارییەكەی پێتەواو نەكرا.

یانەی بەرشەلۆنە شەوی چوار شەممە لەچوارچێوەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی سیڤلیا بووەو یارییەكەی بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ وەڵام بردەوە.

یاری چوون بە دوو گۆڵی بێ‌ وەڵام لەبەرژەوەندی سیڤیلیا كۆتایی هاتبوو، بەڵام بەم ئەنجامە یانە كەتەلۆنییەكە گەیشتە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا