وەی لە باوك وەی لە كوڕ!

ساڵ ٢٠١٢ یە، مایكڵ رۆبن نوسەرو توێژەری ئەمریكی، كە ماوەیەك لە زانكۆی سلێمانی مامۆستا بوو، لە وتارێكیدا باسی ئەوە دەكات: مەنسور بارزانی، كوڕی مەسعود بارزانی لە گازینۆیەك لە دوبەی، بە هۆی قومارەوە سێ ملیۆن و دوسەد هەزار دۆلاری دۆڕاندووە!

هەرچەند رۆژێك دوای وتارەكەی مایكڵ رۆبن، سەرۆكی هەرێمی ئەوكات، كە مەسعود بارزانی بو لە راگەیاندراوێكی فەرمیدا، بە ناوی سەرۆكایەتی هەرێمەوە وڵامی وتارەكەی مایكڵ رۆبنی دایەوە.

لە ناوەڕۆكی وڵامەكەی بارزانیدا بۆ رۆبن باسی ئەوكاتە دەكات، كە مایكڵ لە زانكۆی سلێمانی مامۆستا بووەو دواتر دەركراوە!

راگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت: مایكڵ رۆبن لە بەر ئەوەی سێكسی لە گەڵ خوێندكارانی زانكۆكە كردووە بۆیە دەركراوە!)

ئەم بابەتە هەستیارە لەو كاتەدا نەبووە جێگای باس و خواسی جدی. كەسێك كە وتارێكی زۆر بە پێزی لە سەر نوسی (كاك سیروان عەبدولی نوسەر) بو.

كاك سیروان لە وتارەكەیدا كەمن لێرە مەفهومەكەی نەقڵ ئەكەم، بارزانی دەخاتە بەردەم دو پرسیاری تەواو مەنتقی و ئەخلاقی.

لێی دەپرسێ ئەگەر هەر بەڕاست مایكڵ رۆبن سێكسی لە گەڵ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كردبو بۆ لە كاتی خۆیدا قسەت نەكرد و وەك دەسەڵاتداری یەكەمی هەرێم ئیجرائاتت نەكرد؟!

خۆ ئەگەر شتێكی لەو جۆرەش روینەداوە بە چ حەقێك بەدئیستیفادە لە پۆستی سەرۆكی هەرێم دەكەی بۆ بردنە پێشەوەی شەڕی تایبەت؟!

كە لەو شەڕەدا بارزانی سومعەی خوێندكاران و میللەتەكەی هێندەی سومعەی كوڕەكەی بە لاوە گرنگ نەبو!

بە مانایەكی تر زۆر نا بەرپرسانە سومعەی خوێندكارانی هەرێمەكەی خۆی وەك كارتێكی گوشار بەرامبەر بە نەیارە تایبەتەكەی خۆی بەكار هێنا!

جا ئێستا وڵامەكەی جوتیار عادلی وتەبێژی مەسرور بارزانیم بینی كە بۆ لاهور شێخ جەنگی نوسیوە، كە تێدا باسی كەیسەكانی (تەسلیم كردنەوەی مسەتەفا سەلیمی بە ئێران و بە قەولی خۆیان تیرۆری ئامانج و لانە) ئەكات، كە پێشتر لە سنوری سلێمانی رویانداوە.

لێرەدا ئەبێ لە مەسرور بارزانی بپرسین ئەرێ توخوا شەرم لە خۆتان ناكەن؟! هەر بە راست گەر لە كاتی خۆیدا زانیت مستەفا سەلیمی تەسلیم كراوەتەوە بۆ دەنگت لێوە نەهات؟! (لە كاتێكدا من عەبدوڵای مەلا نوری قسەم لە سەر كرد)

هەروەها گەر راست دەكەیت و ئەو خێزانە تیرۆركران بۆ لە كاتی خۆیدا دەستت بە كڵاوەكەتەوە گرت و ئیجرائاتی جدیت نەكرد؟!

ئاخر ئەبێ ئەوە بزانیت گەر بلفعل قسەكانی وتبێژەكەی تۆ راستبێت، ئەوا تۆ چاوپۆشیت كردووە لە تەسلیمكردنەوەی كەسێك بە ئێران و تیرۆری خێزانێك.

لەم سۆنگەیەوە دەبێت ئێوەش لە گەڵ تاوانبارانی ئەنجامدەری ئەو دو تاوانەدا، كە وا دیارە ئێوە لاهور بە بەرپرس ئەزانن، حەشرو نەشر بكرێن و بە توندی سزا بدرێت.

خۆ ئەگەر قسەكەشت هەر تۆمەتێك بێت و بۆ شاردنەوەی تاوانی دەستدرێژیكردنە سەر غالب بێت، ئەوا دیسان دەبێ سزای توند بدرێیت.

بە داخەوە لە بەر ئەوەی میللەتی ئێمە هوشیاری و زاكیرەی لاوازە بۆیە روداوەكان بەردەوام دوبارە ئەبنەوە.

جا لە هەموی خۆشتر قوباد تاڵەبانی وا ئەزانێ جوتیار عادل وتەبێژی قوبرسی یونانیەو قسە لە سەر قوبرسی توركی ئەكات، هێشتا تێنەگیشتوە جوتیار باسی میرنیشینەكەی براو ئامۆزاكەی ئەكات!

عەبدوڵڵای مەلا نوری

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا