کاتی یاریە دواخراوەکەی ناپۆلی و یۆفانتۆس دیاریکرا

پاش ئەوەی بڕیاربوو مانگی ئۆکتۆبەر یاری لووتکەی نێوان ناپۆلی و یۆفاتۆس بەڕێوە بچێت لە خوولی ئیتاڵیا بەڵام بەهۆی تەشەنەسندنی فایرۆسی کۆرۆنا یاریەکە بەرێوە نەچوو لە کاتی دیاریکراودا .

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بریاریدا ١٧ی ئەم مانگەی دەستنیشانکرد وەک وادەی بەرێوە چوونی یاری ناوبراو .

بۆ بیرخستنەوە لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو ناپۆلی سەردانی تۆرینۆی نەکرد و تێیدا ناپۆلی بە ئەنجامی سێ گۆڵی خاوێن بە دۆراو دانرا بەڵام دواتر ناپۆلی پەنای بۆ دادگای پێداهەڵچوونەوە برد ئیدی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا هەڵوەشایەوە ١٧ی ئەم مانگە بەفەرمی یاریەکە بەڕێوە دەچێت .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا