لاهور شێخ جەنگی بۆ مەسرور بازرانی: بەتەواوی متمانەت لەدەستداوە

پۆڵەتیك پرێس

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بەئاشكراو بەهەڕەشەكردن داوای ئازادكردنی سێ ئەفسەری دەزگایەكی هەواڵگری هەرێم دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیركراون، دەشڵێت، “سەرۆكی حكومەت متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەكرد”.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لە تویتەر لەبارەی ئەو كەسانەی كە لەسەر دۆسیەی هێرشكردنەسەر غالب محەمەد تێوەگلاون و دەستگیركراون رایگەیاند، دەستیان داوەتە كاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ كەسە ئازاد بكرێن و كەیسەكە دیزە بە دەرخۆنە بكرێت.

دەشڵێت، “سەرۆكی حكومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەكرد”.

ئەوەشی ئاشكراكردوە، هەر ئەو حكومەتەی كە لە كەیسی دەستگیركردنی (٥) چالاكوانەكەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەكان دەكرد كە دەستوەردان لە كاروباری دادگا نەكەن، كەچی هەمان حكومەت بە ئاشكرا و بە هەڕەشەكردن داوای ئازادكردنی (٣) ئەفسەری دەزگایەكی هەواڵگریی هەرێم دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا