روسیا سزاكانی ئەمریكا بە دوژمنكارانە ناودەبات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی دوژمنكارانەیەو وەڵامی پێویستیان بۆ ئەو وڵاتە دەبێت.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، رێككەوتنی وەهمیی یەكێتیی ئەوروپا و ئەمریكا بۆ سزادانی روسیا هیچ نییەو ئەو دوو لایەنە بەو هەنگاوەیان پابەندییە نێودەوڵەتییەكانیان پێشێلكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سزاكانی ئەمریكا دوژمنكارانەیە، یەكێتی ئەوروپاش شكستیی هێناوە لە بەردەوامییدان بە هەڵمەتەكانی كوتان دژی كۆرۆنا بەو هۆیەشەوە دەیانەوێت سەرنج بخەنە سەر سیاسەتی وڵاتانی دیكە.

ماریا زاخارۆڤا دڵنیایدا لەوەی وەڵامیان بۆ سزاكانی ئەمریكا دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە سێی ئازار سزاكانی وڵاتەكەی بۆ سەر ژمارەیەك كەسایەتی روسیا راگەیاند.

ئەو سزایانەش دوای ئەوە دێت رۆژی 17ی كانونی دووەمی ئەمساڵ، دەسەڵاتدارانی روسیا هەستان بە دەستگیركردنی ئالێكسی ناڤالنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە ئەوەش كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو بەپێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە قەڵەم درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا