Carbon مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات 

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای Carbon مۆبایلێکی نوێی پتەو بە کێشێکی کەم لە ڕیشاڵی کاربۆن دروست دەکات.

مۆبایلی Carbon 1 MK II دیزاینێکی سادە و جوانی هەیە، پێکهاتەکەی ٦.٣ ملیمە و کێشەکەی ١٢٥ گرامە، بە شاشەی AMOLED دروستکراوە قەبارەکەی ٦ ئینجە و دیقەکەی ١٠٨٠/٢١٦٠ پێکسڵە بە دووری ١٨:٩، هەروەها بە شوشەی Gorilla Glass Victus داپۆشراوە بۆ بەرگەگرتنی لە شکان و ڕوشان.

چارەسەرکەری مۆبایلەکە لە جۆری Helio P90، ڕامی مۆبایلەکە ٨ گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەی ٢٥٦ گێگابایتە، مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە و توانای پاتریەکەی ٣٠٠٠ ملیئەمپێرە، مۆبایلەکە دوو کامیرای بنەڕەتی هەیە بە دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵ، کامێرای پێشەوەشی بە دیقەی ٢٠ مێگاپێکسڵ.

ئەو کەسانەی ئارەزوی ئەم مۆبایلە دەکەن، ئێستا دەتوانن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە داوای بکەن بە نرخی ٨٠٠ دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا