بارسالۆنا دەھۆڵی جەنگی كووتا

 

وابڕیارە ئەمشەو كاتژمێر ١١ بەكاتی كوردستان لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بارسالۆنا پێشوازی لە یانەی سفیلیا بكات .

بارسالۆنا یاری چوون بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن شكشتی ھێنابوو بۆیە ئەمشەو بارسالۆنا پێویستە بەجیاوازی زیاتر لە دوو گۆڵ براوە بێت ، بارسالۆنا بەم دوایانە ئاستی بەرەو پێشچووە لە كاتێكدا ھەفتەی ڕابردوو یاری لە یانەی سفیلیا بردەوە .

بارسالۆنا لە ئێستادا دەرونی كەمێك جێگیرە چوونكە پلەی دووەمی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید وەرگرتوە ، ھاوكات ئەستێرە ئەرژەنتینێكە چەند ھەفتەیە بەرزترین ئاست پێشكەش دەكات لە كاتێكدا زۆرترین گۆڵی تۆماركردوە و خاوەنی زۆرترین ئەسێستە .

كوومان دڵنیایی دەداتە ھاندەرانی بلاوگرانە بەوەی دەتوانن سەركەوتن بەدەست بھێنن ڕیمۆنتادا بكە . لەم پڕێش كۆنفرانسێكدا كە بۆ یاری سفیلیا بۆی ڕێكخرابوو پیاوە ھۆڵندێكە ووتی :-

ئێمە ئەركمان قورسە بەڵام مەحاڵ نییە وە دڵنیام تیپەكەم دەتوانێت ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پیشان بدات و بگەینە كۆتایی پاڵەوانێتێكە ، كۆمان زیاتر دەڵێت گەر بێتو ئەمشەو بتوانین سوود لە فرسەتەكان وەربگرین بەدڵنیاییەوە زوو دەگەڕێینەوە نێو كەشی یاریە

ھەروەھا لە كۆتاییدا كۆمان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد پێ دەچێت بە سێ بەرگریكار یاری بكەیت چوونكە پێویست دەكات شەش بۆ حەوت یاریزانمان لە نیوە یاریگای تیپی بەرامبەردا بێت ئەمەش ھەمووی دەگەڕێتەوە سەر ئەو ئەركەی بۆ یاریزانەكانی دەستنیشان دەكەین .

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک