شەمەندەفەرەكەی هەرێم

یەك كیلۆمەتر هێڵی ئاسنی شەمەندەفەر لە زەوی وڵاتێكی وەك میسردا ، سێ ملیۆن و نیو دۆلاری تێدەچێت . بەڵام لە ناوچەیەكی وەك وڵاتی چین كە سروشتەكەی شاخاویە كیلۆمەتری شەش ملیۆن دۆلاری پێویستە .

تۆبۆگرافیای هەرێمی كوردستان لە نێوان میسری تەختایی و چینی شاخاویدا تێچووی كیلۆمەترێكی پێنج ملیۆن دۆلاری دەوێت .

نێوان سلێمانی و دهۆك 400 كیلۆمەترە بۆ بەستنەوەی لایەنی كەمی سێ ناوەندی پارێزگای هەرێم كە تێچووەكەی دەكاتە دوو ملیارد دۆلار تەنیا بۆ هێڵڕێژی ئاسنی ڕێگاكە . بەبێ خودی شەمەندەفەرەكان و دروستكردنی وێستگەكانی سەر ڕێگاكەش كە زیاتر لە نیوملیارد دۆلارە .

لەم دۆخەدا وەبەرهێنی دەرەكی خۆی لەقەرەی نەوت نادات لەهەرێمدا داخۆ چ خەیاڵ پڵاوێكە لە هێڵی ئاسندا وەبەرهێنان بكات ؟

وەزارەتی ڕێگاوبانیش مووچەی فەرمانبەرەكانی خۆی پێنادرێت داخۆ دوو ملیارد دۆلاری لەكوێ بوو كە وەزیرەكەی مژدەی شەمەندەفەر بەخەڵك ئەدات؟

هونەر تۆفیق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا