پزیشكانی ئێرانی لە هەڵەبجە چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دەكەن

پۆلەتیك پرێس- عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەتواندرا ژمارەیەك لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە ڕەوانەی ئێران بكرێن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، تیمێكی پسپۆڕی پزیشكانی ئێرانی سەردانی هەڵەبجە دەكەن و لە نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی چارەسەری بریندارانی كیمیایی هەڵەبجە دەكەن.

د.ئازاد مستەفا قادر، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە پۆلەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند:”دوای ئەوەی چەندین جار لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و وەزارەتی تەندوستی و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار، هەوڵی ئەوەماندا كە ژمارەیەك لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی ئێران بكەین بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سنورەكانەوە نەمانتوانی ئەو كارە ئەنجام بدەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تیمێكی پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی چاو سنگ و پێست لە وڵاتی ئێرانەوە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بەكەن و لە نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی چارەسەری پێویست بدەنە ئەو بریندارانەی چەكی كیمیایی كە پێویستیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و پێدانی چارەسەرە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بتوانن بە ئاسانی چاویان بەو پزیشكانە بكەوێت و چارەسەر وەربگرن، ئەوا زۆر گرنگە كە پێوەخستە ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت سەردانی نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت پزیشكانی نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی پێشوەختە پشگیری و هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەو بەركەوتووانی چەكی كیمیایی كردبێت كە دەیانەوێت سەردانی ئەو پزیشكە پسپۆڕانە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا