پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ست به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق، داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، حەسەن کەعبی و بەشیر حەداد، جێگرانی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئامانج لێی گفتوگۆکردن بوو لەبارەی کارەکانی په‌رله‌مان لقۆناغی ئێستادا و پێداچوونەوە بە پرۆژە یاساکان و هەموارکراوانی پێشنیارکرا، لە سەروی هەموشیانەوە یاسای بودجەی فیدراڵی 2021 و دادگای فیدراڵی.
لە کۆبوونەوەکەدا بەشیر خەلیل حەداد رایگەیاند:”بودجەی فیدراڵی یەکێکە لە یاسا گرنگەکان و هەر هەموارکردنەوەیەک تێیدا پێویستە بەپێی دەستوور بێت و پەسەندکردنیشی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و لە بەرژوەندی گەل و تەواوی پێکهاتەکانی وڵات‌دا بێت”.
حەداد، ئاماژەشی بەوەدا کە دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی عێراق لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان گفتوگۆ دەکات، بۆ پێشکەش کردنی پێشنیار و هەموارەکان لەسەر مادە و دەقەکانی یاسای بودجە، بۆ جێبەجێ کردنی کارە یاساییەکانی و داواشی لە لیژنەی دارایی کرد، کە کۆپی کۆتایی لە بودجە پێشکەشی تەواوی فراکسیۆنە سیاسییەکان بکات، بۆئەوەی ئاگاداری بڕگە و بابەتەکانی بن پێش ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە و پەسەندبکرێت.