ژماره‌یه‌ك شوێن داده‌خرێن… بڕیاری نوێ له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك شوێن له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابخات، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم زنجیره‌یه‌ك بڕیاری نوێیدا و تیایدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، “یانە و كافتریا و شوێنە یاریەكان نابێت خزمەتگوزاری نێرگەلە كێشان پێشكەش بكەن و لە كاتژمێر 12:00ی شەو تاوەكو 6:00ی بەیانیش دادەخرێن، هەروەها هۆڵەكانی سینەماكان لەگشت مۆڵ و بازاڕەكان دادەخرێن بەبەردەوامی لەتەواوی شار و شارۆچكەكان هەرێم”.

هاوكات هەموو جۆرە كۆڕ و كۆبونەوە و گردبونەوە و كۆنفڕانس و بۆنەی ئاینی و كۆمەڵایەتی و دانانی پرسە لەمزگەوت و هەڵدانی خێمە قەدەغەیە.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه‌، سنوری هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عێراق رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە دادەخرێت، بەڵام كاری بازرگانی لەدەروازە سنوریەكان لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا