گۆڕینی ڕەنگی چاو بە نەشتەرگەری

پۆڵەتیک پرێس

گۆڕینی ڕەنگی چاو یەکێک بوو لە شتە مەحاڵەکان، بەڵام بەم دواییانە لە ساڵی ٢٠١٢ دا لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا نەشتەرگەری گۆرینی ڕەنگی چاو ئەنجام درا، نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەنگی چاو چارەکێک بۆ کاتژمێرێک دەخایەنێت و بە نەشتەرگەری پلاستیک ناودەبرێت.

هەندێک کەس بەمەبەست دەیانویست کە ڕەنگی چاو بگۆرن، وەک سیخوڕەکان یاخود تاوانبارەکان ئەو کەسانەی هەڵاتوون بە ئامانجی ئەوەی نە ناسرینەوە مەترسی لەسەر ژیانیان نەمێنێت، هەندێکیش تەنها بۆ جوانی و سەرنج ڕاکێشی حەزیان بە گۆرینی ڕەنگی چاو بوو، پێشتر لە رێگەی هاوێنەی دەستکردەوە خانمان ڕەنگی چاویان دەگۆڕی بەڵام بە هۆی کاریگەرییە لاوەکیەکانیەوە پێیان باشتر بوو کە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە باشترە، ڕەنگی چاو بگۆڕن.

گۆڕینی ڕەنگی چاو، لە ڕێی کردنەوەی بەشێکی بچوک لە گلێنەی چاو چەسپاندنی هاوێنەیەکی پلاستیک دەبێت تیایدا، بە هەڵبژاردنی ئەو ڕەنگەی خۆت دەتەوێت، هەروەها ئەو کەسەی ئەنجامی دەدات دواتر دەتوانێت ڕەنگی چاوی سروشتی خۆی بگەڕێنێتەوە ئەگەر بیەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا