پۆڵەتیك پرێس – نیگار عومەر
پارێزگاری دیالە بڕینەوەی باخ و درەختی گوندەكانی سنوری خانەقینی راگرت كە پێشتر هێزێكی نوێی سوپای عێراق بەبیانوی بوونی داعش لەو ناوچانە پێی هەستابوون.
شەماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوبەری ئاسایشی كوڵەجۆ بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای دروستبوونی نیگەرانی خەڵكی گوندەكان هەوڵیاندا رێگری لە بڕینەوەی ئەو درەختانە بكرێت.
وتیشی، “بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە لەگەڵ سەروی خۆمان ئاگاداركردەوە بەو هۆیەشەوە بەبڕیاری پارێزگاری دیالە تەختكردن و بڕینەوەی باخەكان ڕاگیران”.
لە بارەی جموجوڵەكانی داعشیشەوە ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی زانیارییەكانیان داعش لەسنورەكانی حەوزی حەمرین و ناحیەی قەرەتەپەو شوێنەكانی دیكەش جموجۆڵیان هەیەو هاتوچۆ دەكەن.