پۆڵەتیک پرێس
شۆفێرێک لە ڕێگای نێوان دوو شار لە وڵاتی ئەرجەنتین، ڤیدیۆیەک تۆمار دەکات کە ژمارەیەک مێشولە لە شێوەی گەردەلول دا بەرەو ئاسمان بەرز دەبنەوە.
بەپێی بڵاو کراوەکان ناوچەی بۆینس ئایریسی ئەرجەنتین ژمارەیەکی زۆر میشولەی تێ ڕژاوە، یەکێکیش لە توێژەرانی ئەو وڵاتە وتی باران بارینی زۆر بۆتە هۆی لافاو و لە ئەنجام دا مێشولەکان دەرکەوتوون
بەڵام بەپێی ڕوونکردنەوەکان سەرەڕای زۆری ژمارەیان مەترسی لەسەر مرۆڤ دروست ناکات، بەڵام کار دەکەنە سەر چالاکیە کشتوکاڵیەکان بەڵام پێویست نیە بەرەنگاریان ببیتەوە چونکە دوای ١٥ ڕۆژ لە ناو دەچن.
سەرەڕای ئەمانەش هاوڵاتیانی ناوچەکە داوایان لە دەسەڵاتداران کردووە، کە ناوچەکە دەرمانڕێژ بکەن ، بەڵام دەسەڵاتداران دەڵێن کە ڕەنگە ئاژەڵ و بەروو بوومە کشتوکاڵیەکان ژەهراوی بکات.