ئاسایشی سلێمانی چەند باندێكی ماددەی هۆشبەری دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ باندی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەری راگەیاندو ئاشكرایكرد لەماوەی سێ مانگدا 123 كەسیان لەسەر بازرگانیكردن بەو ماددانەوە دەستیگیركردووە.

پشتیوان بەهادین بەڕێوبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەبارەی چەند باندێكی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەكانەوە توانرا لە ماوەی 48 كاتژمێردا سێ باند دەستگیر بكەن.

وتیشی، “ئەو سێ باندەی دەستگیركراون لە 23 كەس پێكهاتبوون، سێ كەسیان ئافرەتن، سەرجەمیان ماددەی هۆشبەریان پێبووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی سێ مانگی رابردودا ئاسایشی سلێمانی 123 كەسیان لەسەر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە، كە لە كورد و عەرب پێكهاتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا