زیانی بۆردومانەکەی سنوری عێراق و سوریا ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پنتاگۆن” ئاماری بۆردومانەکەی پێنجشەممەی رابردووی بڵاوکردەوە بۆسەر بنکە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی سوریا نزیک سنوری عێراق.

لە ئامارەکەی پنتاگۆندا هاتووە، لە بۆردوومانەکەدا کوژراوێک و دوو بریندار لە ریزی میلیشیا عێراقییەکانی سەربە ئێران تۆمارکراوە.

لەوبارەیەوە جۆن کیربی، وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، لە هێرشە موشەکییەکەدا، کە بە وردی ناوچەیەکی نزیک لە شاری بوکمالی سوریای کردەئامانج، نۆ بینا بەهۆی موشەکەکانەوە وێران بوون.

پێشتریش سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ئەو ناوچەیەی لەلایەن ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج، لەلایەن کۆمەڵە عێراقییە چەکدارەکانی سەربە ئێرانەوە بەکارهێنراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوەکردەوە، 22 چەکداری عێراقی هاوسۆز بۆ ئێران کە زۆربەیان لەناو کەتائیبی حزبوڵـڵادا بوون لە بۆردومانەکەی ئەمریکادا کوژراون، بەڵام هەمان رۆژ کەتائیبی حزبوڵـڵا ئاماژەی بەوەکرد  تەنیا ئەندامێکیان لە بۆردومانەکەدا کوژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا