هۆكاری دابەشنەكردنی موچەی پێشمەرگە ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكاتن بەهۆی ئەوەی هێزەكانی حەفتا و هەشتاش داوایانكردووە بەبێ لێبڕین موچەیان پێبدرێت دابەشكردنی موچە لەو وەزارەتە دواكەوتووە.

باڵانبۆ محەمەد ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی لە رێگەی پاڵپشتیكردنی دارایی هاوپەیمانانەوە وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا سێ‌ موچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەر یەكەوە و بەبێ‌ لێبڕین دابەش بكات، هێزەكانی حەفتاو هەشتاش داوایانكرد بە هەمانشێوە بەبێ‌ لێبڕین موچەیان بدرێتێ‌.

وتیشی، “ئەمەش بووە هۆی دواخستنی موچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەت لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەدایە، چونكە ئەوانیش مافی خۆیانە موچە بە بێ‌ لێبڕین وەربگرن”.

باڵانبۆ محەمەد رونیشیكردەوە، پێشتر حكومەت كە موچەی بە لێبڕین دابەش دەكرد، بیانووی ئەوەی هەبوو نرخی نەوت دابەزیووە و كۆرۆنا هەیە، بەڵام ئێستا نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆماركردووە بۆیە كاتی خۆیەتی حكومەتی هەرێم ئاوڕێك لە ژیانی سەرجەم موچەخۆران بداتەوە، چونكە گوزەرانی خەڵك زۆر خراپە.

ئەوەش لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم موچەی مانگی یەكی ئەمساڵی سەرجەم وەزارەتەكانی دابەشكردووە، بەڵام تائێستا وەزارەتی پێشمەرگە موچەی وەرنەگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا