دوای ١٠٠ ساڵ تابلۆیەکی ڤان کوخ نمایش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

تابلۆیەکی ڤان کوخ لە ڤینسینت لە شەقامێکی پاریس نمایش کرا، کە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە شاردراوەتەوە.

تابلۆکە ڕوانگەیەکە لە شەقامێکی ناوچەی مۆنتمارتەوە، کە لە گەنجینەیەکی تایبەتی خێزانێکی فەڕەنسیدا ماوەتەوە، چونکە لە ساڵی ١٨٨٧دا، لە لایەن ڤان کوخەوە وێنە کێشراوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان تابلۆکە لەلایەن مەزادی سۆسیبیەوە، بە بەهای ٨ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە، لە مانگی داهاتوو دا بۆ فرۆشتن دادەنرێت.

تابلۆکە یەکێکە لە کارە سەرنج ڕاکێشەکانی ڤان کوخ کە لە کاتی مانەوەی لەگەڵ تیۆی برایدا لە نێوان ساڵانی ١٨٨٦ بۆ ١٨٨٧ کێشاویەتی.

پێش ئەوەی تابلۆکە بفرۆشرێت  لە مەزاد خانەی سۆسیبی لە پاری س و ئەمسترام و هۆنک کۆنگ نمایش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا